248 جار خوێندراوەتەوە 28/01/2020
به دابینكردنی گازی سروشتی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له كوردستان 33% به‌رز ده‌بێته‌وه
توانای به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له کوردستان، زۆر زیاتره له‌و بڕه کاره‌بایه‌ی ئێسته له وه‌رزی سه‌رمادا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. ئه‌گه‌ر ته‌نیا گازی سروشتی بۆ وێستگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با دابین بکرێ، ده‌توانرێ 12 یه‌که‌ی کاره‌بایان پێ به‌گه‌ڕ بخرێ که به‌گشتی دوو هه‌زار مێگاوات کاره‌بای تر به‌رهه‌م دێنن و یه‌ک له‌سه‌ر سێی قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنان به‌رز ده‌که‌نه‌وه. وه‌زاره‌تی کاره‌با له ماستهرپلانیدا چاوی ئومێدی بڕیوه‌ته هیمه‌تی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان و کۆمپانیای دانه‌گازی ئیماراتی، تا ئه‌و بۆشاییه پڕ بکه‌نه‌وه.
یه‌کێک له گرنگترین ئه‌و پێداویستییانه‌ی له کوردستان که زۆرترین خواستی له‌سه‌ره و زۆرجار وه‌ک کێشه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی ئاماژه‌ی پێ دراوه، پرسی دابینکردنی کاره‌بای نیشتمانی بووه بۆ هاووڵاتییان. ساڵانه له‌وکاتانه‌ی پله‌کانی گه‌رمی زۆر داده‌به‌زن یان به پێچه‌وانه زۆر به‌رز ده‌بنه‌وه، کێشه‌ی کاره‌با زه‌قتر و پرته و بۆڵه‌ی هاووڵاتییانیش زیاتر ده‌بن.
12 یه‌که‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌به‌ر نه‌بوونی گازی سروشتی کوژێنراونه‌ته‌وه
که‌رتی کاره‌بای کوردستان، وه‌به‌رهێنانێکی گه‌وره‌ی تێدا کراوه و کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانی رۆڵی باڵایان تێیدا هه‌یه. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان جگه له لایه‌نی په‌ره‌پێدانی تۆڕی کاره‌با، زیاتر رۆڵی چاودێری و سه‌رپه‌رشتی و په‌ره‌پێدانی له که‌رتی به‌رهه‌مهێنان هه‌بووه.
فاکته‌ره‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با
به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با پشت به دوو فاکته‌ری گرنگ ده‌به‌ستێت، یه‌که‌م بوونی کۆمه‌ڵێک وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با که توانایان هاوئاست بێت له‌گه‌ڵ ئاستی پێداویستی وڵات به کاره‌با، به مه‌رجێک ساڵانه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی پێداویستی، یه‌که‌کانی به‌رهه‌مهێنانیش زیاد بکرێن. به‌و پێیه‌ی ژماره‌ی دانیشتووان و کارگه و دامه‌زراوه‌کان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و ساڵانه ده‌بێ له‌گه‌ڵ زۆربوونی داخوازی، خستنه‌ڕووش به‌رز بکرێته‌وه.
جگه‌له‌مه، ئه‌وه‌ی ته‌واوکه‌ری به‌رهه‌مهێنانه، بریتییه له دابینکردنی وزه‌ی پێویست بۆ به‌گه‌ڕخستنی یه‌که‌کان. هه‌ڵبژاردنی جۆری سووته‌مه‌نی رۆڵێکی باڵا له به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بادا ده‌گێڕێت. له‌و سووته‌مه‌نییانه‌ی هۆکارن بۆ پیسبوونی ژینگه، گازی سروشتی به باشترین و هه‌رزانترینیان هه‌ژمار ده‌کرێت.
له هه‌رێمی کوردستان هه‌ردوو ژێرخانی دامه‌زراندنی وێستگه و دابینکردنی وزه، لانی که‌م له ده‌یه‌ی رابردوودا به خێرایی گه‌شه‌یان کردووه، به‌ڵام یه‌که‌میان چه‌ند هه‌نگاوێک له پێشه‌وه‌ی دووه‌میانه و ژماره‌یه‌کی زۆری یه‌که‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با هه‌ن که دامه‌زراون، به‌ڵام وزه‌یان نییه تا به گه‌ڕ بخرێن و به‌هۆیانه‌وه سه‌عاته‌کانی پێدانی کاره‌با به‌رز بکرێته‌وه.
گۆڕینی جۆری سووته‌مه‌نی
کۆمپانیای دانه‌گازی ئیماراتی که له کوردستان وه‌به‌رهێنانی کردووه، رۆڵی هه‌بووه له به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی و گواستنه‌وه‌ی بۆ وێستگه‌کانی کاره‌بای کوردستان. پێشتر زۆر له وێستگه‌کان بۆ به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی، پشتیان به گازوایل ده‌به‌ست که نرخه‌که‌ی گرانتر و خه‌رجییه‌کی زیاتری ده‌خسته سه‌رشانی حکوومه‌ت، به‌ڵام به گۆڕینی جۆری وزه به گازی سروشتی، وێڕای که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجی، به‌رهه‌مهێنانیش به‌رز کرایه‌وه، هه‌رچه‌نده هێشتا نه‌توانراوه به‌شی هه‌موو یه‌که‌کان سووته‌مه‌نی دابین بکرێت.
ئومێد ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی کاره‌بای حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بۆ "وشه" روونی کرده‌وه، له‌و ماسته‌رپلانه‌ی بۆ پهرهپدانی که‌رتی کاره‌با دانراوه، سه‌رجه‌م بواره‌کانی دانانی هێڵی 132 kv و په‌ره‌پێدانی سه‌رجه‌م تۆڕه‌کانی کاره‌با له‌خۆ ده‌گرێ، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان به هاوکاری کۆمپانیای دانه‌گاز قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن، به به‌گه‌ڕخستنی یه‌که‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با که به‌هۆی نه‌بوونی گازی سروشتی راگیراون، به‌رهه‌مهێنان به‌رز ده‌که‌ینه‌وه.
ئه‌و گوتی، هه‌ر ئێسته 90%ی وێستگه‌کانی هه‌رێمی کوردستان پشت به گازی سروشتی ده‌به‌ستن، به‌ڵام به‌شێکی به‌رچاو له یه‌که‌کان گازی سروشتییان بۆ دابین نه‌کراوه و له ناچاریدا کوژێنراونه‌ته‌وه.
ژماره‌ی ئه‌و یه‌کانه‌ی که به دابینکردنی گازی سروشتی ده‌کرێ له داهاتوودا به‌گه‌ڕ بخرێن، به‌گوته‌ی ئومێد محه‌مه‌د "12 یه‌که‌ن که به‌یه‌که‌وه ده‌توانن دوو هه‌زار مێگاوات کاره‌با به‌رهه‌م بهێنن".
توانای به‌رهه‌مهێنان
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌ته‌که، کۆی توانای هه‌رێمی کوردستان له به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با، ده‌گاته شه‌ش هه‌زار و 700 مێگاوات. له‌و توانایه 700 مێگاواتی پشت به به‌نداوه‌کان ده‌به‌ستێت که هه‌ندێک مانگ بۆ گلدانه‌وه‌ی زیاتری ئاو ده‌کوژێنرێنه‌وه. 200 مێگاواتیش پشت به نه‌وتی ره‌ش ده‌به‌ستێت. مه‌به‌ست له توانای به‌رهه‌مهێنان ئه‌و بڕه نییه که ئێسته به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌ڵکو ئه‌و بڕه‌یه که ئاماده‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنان.
لێره‌دا به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین که توانای به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له‌و وێستگانه‌ی پشت به گازی سروشتی ده‌به‌ستن، پێنج هه‌زار و 800 مێگاواته.
به‌گوته‌ی به‌رپرسه‌که‌ی وه‌زاره‌تی کاره‌با، "گازی سروشتی بۆ 12 یه‌که‌ی کاره‌با دابین نه‌کراوه و ئه‌گه‌ر دابین بکرێت، به‌یه‌که‌وه ده‌توانن دوو هه‌زار مێگاوات کاره‌با به‌رهه‌م بێنن، بۆیه هه‌ر ئێسته که له وه‌رزی سه‌رماداین، له کوردستان چوار هه‌زار مێگاوات کاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر 200 مێگاواته‌که‌ی نه‌وتی ره‌ش که‌م بکرێته‌وه، ئه‌وا به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با به پشتبه‌ستن به گازی سروشتی، سێ هه‌زار و 800 مێگاواتی به‌رده‌که‌وێت.
رێژه‌ی داخوازی به‌رانبه‌ر خستنه‌ڕوو
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی کاره‌با، له مانگی کانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر که یه‌کێک له ساردترین مانگه‌کانی ساڵه له هه‌رێمی کوردستاندا، کۆی پێداویستیی هاووڵاتییان به ماڵ و کارگه‌کان و دامه‌زراوه‌کانی حکوومه‌ته‌وه به کاره‌با، بریتییه له حه‌وت هه‌زار مێگاوات.
ئه‌نجامه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که جیاوازییه‌کی زۆر له نێوان ئاستی خستنه‌ڕوو به‌رانبه‌ر ئاستی داخوازی هه‌یه، به‌ڵام جیاوازییه‌کی زۆر له نێوان ئاستی توانای به‌رهه‌مهێنان له‌گه‌ڵ ئاستی داخوازی نییه.
وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێ درا، هه‌رێمی کوردستان ئێسته چوار هه‌زار مێگاوات کاره‌با به‌رهه‌م دێنێت، به‌ڵام کۆی داخوازی حه‌وت هه‌زاره. به‌و پێیه هه‌رێمه‌که پێویستی به سێ هه‌زار مێگاواتی تر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی 100%ی پێداویستی دابین بکات و کاره‌بای 24 سه‌عاتی بدات.
گه‌یشتن به‌و ئامانجه کارێکی زۆر قورس نییه، چونکه 12 یه‌که هه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌نیا وزه‌ی گازی سروشتییان بۆ دابین بکرێ، قه‌باره‌ی خستنه‌ڕوو یان به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له چوار هه‌زاره‌وه بۆ شه‌ش هه‌زار مێگاوات به‌رز ده‌که‌نه‌وه. له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌رێمی کوردستان به به‌گه‌ڕخستنی یه‌که‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با به ئاو، ده‌توانێ قه‌باره‌که بۆ شه‌ش هه‌زار و 700 مێگاوات به‌رز بکاته‌وه و ته‌نیا 300 مێگاوات ده‌مێنێت تا کۆی پێداویستی پڕ بکرێته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌زاره‌تی کاره‌با له کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا بڕیاری دا، هه‌رچی زووه کێشه‌ی یه‌که‌ی تۆرباینی به‌نداوه‌کان چاره‌سه‌ر بکات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ زۆرترین کاره‌با بۆ هاووڵاتییان دابین بکات.
به‌گشتی توانای به‌رهه‌مهێنان ئه‌گه‌ر زیاد نه‌کات، که‌م نابێته‌وه. به‌ڵام ئاستی داخوازی به‌گوێره‌ی مانگ و وه‌رزه‌کان گۆڕانکاریی به‌سه‌ر دێت. حه‌وت هه‌زار مێگاواته‌که لووتکه‌ی داخوازییه و له‌وانه‌یه له هه‌ندێک مانگی وه‌ک مانگه‌کانی نیسان و ئایار یان ئهیلوول و تشرینی یه‌که‌م، بۆ نزمترین ئاستی که‌م ببێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێک یه‌که بکوژێنرێنه‌وه، 24 سه‌عات کاره‌بای کوردستان دابین ده‌کات.
گوته‌بێژه‌که‌ی وه‌زاره‌تی کاره‌با گه‌شبینه به‌وه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان به هاوکاری کۆمپانیای دانه‌گاز ئه‌و بۆشاییه پڕ بکاته‌وه.
رێژه‌ی هه‌ڵکشانی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با
به دابینکردنی وزه، قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له کوردستان 33% به‌رز ده‌کرێته‌وه، به‌و پێیه ئه‌گه‌ر گریمانه بکرێ و ئێسته له شه‌و و رۆژێکدا 12 تا 14 سه‌عات کاره‌با دابین کرابێت، ئه‌وا دوای چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه، سه‌عاته‌کانی پێدانی کاره‌بای نیشتمانی له وه‌رزی سه‌رمادا بۆ 16 تا 18 سه‌عات به‌رز ده‌کاته‌وه.
به پێکردنی یه‌که‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له به‌نداوه‌کانیش، دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه‌که بۆ سه‌رووی 20 سه‌عات به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، پێویست به‌وه ناکات به دامه‌زراندنی وێستگه‌ی نوێی کاره‌با پڕ بکرێته‌وه، به‌ڵکو هه‌ر به رێکخستنی که‌رته‌که، کاره‌با به‌شی 24 سه‌عاتی هاوبه‌شه‌کان ده‌کات که ژماره‌که‌ی له کوردستان بۆ سه‌رووی ملیۆنێک و 650 هه‌زار زیادی کردووه.
پێشتر وه‌زاره‌تی کاره‌با چه‌ندان جار ددانی به‌وه‌دا ناوه که 30%ی کاره‌بای هه‌رێمی کوردستان، له کاتی گواستنه‌وه‌دا به‌هۆی کۆنیی تۆڕه‌کانی گواستنه‌وه‌ی کاره‌با یان زیده‌ڕۆیی به فیڕۆ ده‌چێت. لێره‌دا ئه‌رکه‌که ده‌که‌وێته سه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی کاره‌بای به فیڕۆچوو، گۆڕانکاری به هاوکێشه‌ی خستنه‌ڕوو و داخوازی بکات و ته‌نانه‌ت له سه‌رووی داخوازیش کاره‌با به‌رهه‌م بێنێت و به پارێزگاکانی تری عێراقی بفرۆشێته‌وه.
جگه له دابینکردنی گازی سروشتی بۆ وێستگه‌کان، نه‌هێشتنی زێده‌ڕۆیی، تۆکمه‌کردنی تۆڕه‌کانی گواستنه‌وه و دابه‌زاندنی به‌فیڕۆچوون بۆ نزمترین ئاست، دروستکردنی کولتووری چۆنیه‌تی به‌کارهێنان و وه‌رگرتنی پاره به‌گوێره‌ی به‌کاربردن و سه‌پاندنی یاسا و لێپێچینه‌وه‌ی توند له کاتی سه‌رپێچی، ده‌توانن ئه‌و ئامانجه به‌دی بێنن و سامانێکی زۆری نیشتمانی بگه‌ڕێنرێته‌وه خه‌زێنه‌ی حکوومه‌ت و سه‌عاته‌کانی پێدانی کاره‌با بۆ 24 به‌رز بکرێته‌وه.
