284 جار خوێندراوەتەوە 30/06/2020

بۆ كەمكردنەوەی بارزۆری لەسەنتەری شاری هەولێر چەندین پرۆژە ئەنجامدراوە

سێكتەری گواستنەوەی وزەی كارەبا لە سێكتەرە گرنگەكانی وەزارەتی كارەبا دادەنرێت و بەرپرسیارێتی وێستگە جێگرەكان و وێستگەكانی مۆبایل و هێڵەكانی گواستنەوەی هەوائی و كێبڵی ژێر زەوی لەئەستۆیە ، بۆ ئەوەی ئەو بڕە كارەبایەی بەرهەم دەهێنرێت بەشێوەیەكی باش و تۆكمەو سەقامگیر بگوازێتەوە، كە لەگەڵ فراوانبوونی شاروشارۆجگەكان و زیادبوونی خواست پێویستی بە كاروچالاكی و پرۆژەی بەردەوامی گواستنەوەی كارەبامان هەیە.
بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوەی كارەبا لەماوەیەكی كەمی تەمەنی كابینەی نۆیەمدا توانیوێتی چەندین پرۆژەو كاری گەورەو ستراتیژی ئەنجام بدات كە لەزنجیرە ڕاپۆرتێكدا ئاماژە بەگرنگترین ئەو كاروپرۆژانە دەكەین :
تەنیا لەناو سەنتەری شاری هەولێر بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی سێكتەری گواستنەوەی كارەبا و كەمكردنەوەی بارزۆری چەندین پرۆژەو كار ئەنجام دراوە كە گرنگترینیان بریتی یە لە :

1 - بەستنەوەی وێستگەی ( كەسنەزان) لەگەڵ تۆڕی كارەبای پارێزگای هەولێر ، كە ئەم وێستگەیە ماوەیەكە تەواو بووەو بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە ببەسترێتەوە بەتۆڕی كارەبای نیشتمانی یەوە تاوەكو سوود لەوێستگەیەكی گەورەی وەكو كەسنەزان 132/11/ كەی ڤی وەربگیرێت.
2 - دانانی وێستگەی گۆڕینی كارەبای 132/133/11 كەی ڤی ( ئازادی نوێ) كە سوودی بۆ كەمكردنەوەی بارزۆری لەسەر وێستگەكانی ( ئازادی كۆن و سەرجەم ناوچەكانی دەوروبەری هەیە.
3 - بەستنەوەی وێستگەی ئازادی نوێ 132/33/11 كەی ڤی بەتۆڕی كارەبای 132 كەی ڤی لەرێگەی بونیاتنانی هێڵی كارەبای 132 كەی ڤی رۆژئاوای هەولێر - ئازادی بەدرێژیی نزیكەی 6 كیلۆمەتر لە ئیلتزاماتی كۆمپانیای ( ماس ) .
4- تەواوكردنی وێستگەی گۆڕینی رووناكی بەتوانای 63 مێگاوات بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئۆڤەرلۆدی كەرتەكانی ( ئیسكان ، موفتی ، رووناكی ، سەیداوە ) و ئیشپێكردنی ئەم وێستگەیە لەرێگەی دابینكردنی هێڵێكی كارەبای سەرەكی 33 كەی ڤی یەوە ئەنجام درا.
5 - دابینكردنی وێستگەی مۆبایلی شەمامك كە پێویستە تا 11/8/ 2020 كار بكات كە رڕڵێكی گەورەی بۆ چارەسەركردنی گرفتی بارزۆری سەر كارەبا هەیە لەتەواویی ناوچە كشتوكاڵیەكان و كەندیناوەو قوشتەپە.
6- دابینكردنی وێستگەی مۆبایلی ( دێرێ) كە دوای 4 مانگ تەواو دەبێت و كاریگەری زۆر گەورەی لەسەر گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا لەتەواویی ناوچەی زرارەتی و خانزاد دەبێت .
7- چاككردنەوەی 4 محاویلەی گەورەی تایبەت بە وێستگەكانی ( پارك 132- ئازادی - باشور- مۆبایل) لەسەر داهاتی كارەبای هەولێر.
8- چاككردنەوەی وێستگەی مۆبایلی ئەربیل- بارك كە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كارەبای عەینكاوەو نازناز گرنگە.
ئەم پرۆژانە تەنیا لەناو سەنتەری شاری هەولێر ئەنجامدراوە چەندین پرۆژەی دیكەش لە دەوروبەری پارێزگای هەولێر و پارێزگاكانی دیكەی سلێمانی و دهۆك و ئیدارە سەربەخۆكان ئەنجام دراوە.

4021163062020_1.jpg

2422163062020_2.jpg

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure