72 جار خوێندراوەتەوە 29/09/2020

(وێستگەی كارەبای ئازادی نوێ 132 kv - راكێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرز 132 kv– دەركردنی فیدەرەكانی 33 كەی ڤی و 11 كەی ڤی ) لەهەولێر كرایەوە

لەژێر چاودێری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێزدار( مەسرور بارزانی ) ئەمڕۆ رێكەوتی 29/9/2020 لەهەولێر لەرێورەسمێكدا بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و دكتۆر فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر ( وێستگەی كارەبای ئازادی نوێ 132 kv - راكێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرز 132 kv - دەركردنی فیدەرەكانی 33 كەی ڤی و 11 كەی ڤی ) كرایەوە . لەو رێورەسمەدا وەزیری كارەبا وتەیەكی پێشكەش كردوو تێیدا باسی لەو پرۆژەو كارانە كرد كە وەزارەتی كارەبا سەرەڕای قەیرانی دارایی دەستی پێكردووەو بووەتە هۆی بەهێزبوونی ژێرخانی كارەبا و چاكسازیی لەسێكتەرە جیاجیاكانی وەزارەتدا. وەزیری كارەبا وێڕای سوپاسی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو پاڵپشتیەی وەزارەت و پەسەندكردنی تەواویی پلانەكانی وەزارەت ئاماژەی بەگرنگی ئەم سێ پرۆژەیە كردوو وتی : كردنەوەی ئەو سێ‌ پڕۆژەیەی ئەمڕۆ لە هەولێر زۆر پێویست بوو بۆ ڕێكخستنی كارەبا و كەمكردنەوەی بارزۆری لەسەر سەنتەری شاری هەولێر ئەم پرۆژەیەش لە چەند بڕگەیەك پێك دێ و نزیكەی 15 ملیۆن دۆلاری تێچووە، پڕۆژەکە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بار زۆری لەسەر تۆڕەكانی كارەبا و باشتر بەڕێوەبردنی سیستەمی كارەبا لەناو سەنتەری شاری هەولێر .. ئەمە و بەشێكی وتارەكەی وەزیری كارەبا تایبەت بوو بە خۆئامادەكردن بۆ وەرزی زستان و لەمبارەیەوە وتی : ئێستا سێ‌ هەزار بۆ سێ‌ هەزار و 200 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنین و لەم وەرزی زستانیش 500 مێگاوات كارەبا زیاد دەبێتە سەر تۆڕەكانی كارەبای نیشتمانی.

سەبارەت بەووردەكارییەكانی هەر پرۆژەی بەستنەوەی وێستگەكە بەهێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی 132 كەی ڤی وەزیری كارەبا وتی: ئیشپێكردنی وێستگەكە لە رێگەی هێڵی پاڵەپەستۆ بەرزی 132kv ( ئازادی نوێ- رۆژئاوای هەولێر) جێبەجێ كرا ، ئەم پرۆژەیەش بە بەسەرپەرشتی و بەدواداچوونی وەزارەتی كارەبا و لەلایەن (كۆمپانیای ماس) ەوە جێبەجێ كراوەو پێكهاتووە لە 18 تاوەر و درێژی نزیكەی 6 كیلۆمەترە. بەمنزیكانەش دەست بە راكێشانی فیدەرەكانی (33kv) و ( 11 kv) دەكرێت.
دكتۆر فەرسەد سۆفی پارێزگاری هەولێر لە وتەیەكیدا سوپاسی وەزیر و تیمەكانی وەزارەتی كارەبای كرد كە لەماوەی یەك ساڵدا ئەو ژمارە زۆرەی پرۆژەو كاری گەورەیان ئەنجام داوەو سوپاسی هاوكاری و پاڵپشتی هاوڵاتیانیشی كرد كە بەدەنگ چاكسازیی و هەنگاوەكانی وەزارەتی كارەباوە هاتوون بەتایبەتی لەپارێزگای هەولێر كە ژمارەیەكی زۆری سەرپێچیەكان چارەسەر كراون ئەمەش رۆڵی دەبێت لەباشبوونی بارودۆخەكە هەربۆیە پارێزگاری هەولێر وتی : هاوڵاتی و خەڵك پێكەوە دەتوانن دۆخەكە بەرەوباشتر بەرن.
دواتر هەریەك لە بەڕێزان كەنان ئەكجای بەڕێوەبەری رێپێدراوی كۆمپانیای بیست و وتەی كۆمپانیای ماس لەلایەن محمد تەنەر بەڕێوەبەری رێپێدراوی كۆمپانیای TL پێشكەش كراو تێیدا باسیان لەگرنگی پرۆژەكە كردوو سوپاسی وەزارەتی كارەبا و پارێزگاری هەولێریان كرد بۆ ئەو پاڵپشتی و ئاسانكارییەی پێشكەشیان كراوە بۆ سەركەوتنی پرۆژەكە .

 

2947102992020_DSC_0076.JPG

 

1248102992020_DSC_0062.JPG

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure