502 جار خوێندراوەتەوە 06/04/2020
ئاگادارییه‌ك له وه‌زاره‌تى كاره‌باوه
وێڕاى ده‌ستخۆشیمان بۆ هێزه‌كانى ناوخۆ، بۆ راپه‌راندنى كاره‌كانیان له قه‌ده‌غه‌كردنى هاتووچۆ و پاراستنى گیانى هاونشتیمانیانى كوردستان له مه‌ترسییه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا. داواكارین له‌سه‌رجه‌م هێزه‌كانى ناوخۆ كه هاوكارى تیمه‌كانى چاكسازيى و كۆنترۆڵه‌كان و وێستگه‌كانی كارەبا بكه‌ن بۆ هاتوچۆ و راپه‌راندنى كاره‌كانیان له پێناو دابینكردنى خزمةتگوزاریى كاره‌با بۆ نه‌خۆشخانه و داموده‌زگا گرنگه‌كانى حكومه‌ت و هاوڵاتیان كه ئێستا له ماڵه‌كانیان ماونەتەوە. به‌داخه‌وه له هه‌ندێك له مه‌فره‌زه و بازگه‌كان گرفت بۆ هاوتۆچۆى كارمه‌ندانه‌كانمان دروستكراوە، كه به‌شێوه‌ى ئێشكگر ده‌وام ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش مه‌ترسى ئه‌وه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه كه گرفت بۆ سیستمى كاره‌با دروست بێت و كه‌موكورتى بكه‌وێته خزمه‌تگوزارییه‌كان، کە دواجار گرفت بۆ پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست ئەکات، ئه‌و رێگریانە له‌كاتێكدایه كه به‌سوپاسه‌وه به‌ڕێزان وه‌زیرى ناوخۆ و پارێزگاره‌كان رایانگه‌یاندووه كه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ كارمه‌نده ئێشكگره‌كانى كاره‌با ناگرێَته‌وه .له كۆتاییدا سوپاسى هاوكاریتان ده‌كه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه و كۆتایی هاتنى ڤایرۆسى كۆرۆنا .
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى كاره‌با
6-4-2020

sawen