106 جار خوێندراوەتەوە 12/02/2020
له دهربهندیخان٦٠ مێگاوات كارهبا زیادی کرد
یەکەی ژمارە (۱)ی وێستگەی کەهرۆئاوی دەربەندیخان بەگەڕخرایەوە
ئەندازیار حەمید عەلی بەڕێوەبەری تەکنیکی وێستگەی کەهرۆ ئاوی دەبەندیخان رایگەیاند: دوای وەستانی یەكەی ژمارە (١) بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بڕیاردرا کە کاری چاكسازیی بۆ بکرێت.
وتشی: کاری چاکسازییەکە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمێنانی وزەی کارەبای سلێمانی و بە هەوڵ ماندبوونی ئەندازیار و تەکنیکارو کارمەندانی هەموو بەشەكانی وێستگە بەهاوکای کۆمپانی (فارابی) ئێرانی چاكسازییەکە تەواوکراو توانرا یەکەکە بەگەڕبخەنەوە.
هەروەک وتیشی: خۆشبەختانە ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٠/٢/١٢ دوای تەواوبوونی کاری چاکسازیی یەکەکە كەوتەوە کار و بڕی 60 مێگاوات بۆ ناو تۆڕی کارەبای هەرێم زیادبوو

