677 جار خوێندراوەتەوە 19/05/2019
له هه‌ولێر پرۆژه‌ی به‌ستانی پێوه‌ری زیره‌ک که‌وته واری جێبه‌جێکردنه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاره‌بای هه‌ولێر: یه‌کێ له سووده هه‌ره گه‌وره‌کانی ئه‌و پرۆژه‌یه، کۆنتڕۆلکردنی به‌کارهینانی کاره‌بایه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه
-بهکۆنتڕۆلکردنی کاره‌با له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌شێکی زۆر له کێشه‌و گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بن له بابه‌تی کاتژمێره‌کانی هه‌بوونی کاره‌بادا بێگومان زیاد ده‌کات
- دانانی پێوه‌ری زیره‌ک هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به نرخی یه‌که‌ی کاره‌باوه نییه
- بۆ داهاتووتر سیسته‌مه‌که ئاسانکاری ئه‌وه‌ی تێداهه‌یه که ژمێرکار پێویست ناکات بچێت پسووله ببات و پاره وه‌رگرێت
ده‌مێکه لێره‌و له‌وێ پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ک (سه‌عاتی کاره‌با) که وه‌زاره‌تی کاره‌بای حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان خاوه‌نییه‌تی، باسی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێت و هه‌رجاره‌و باس له بیانوویه‌ک ده‌کرا که پرۆژه‌که به‌هۆیه‌وه نه‌توانراوه جێبه‌جێبکرێت، دوای ئه‌مه بێده‌نگییه‌ک باڵی به‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا کێشا، که‌چی له‌م ماوه‌یه ده‌ست به‌جێبه‌جێکردنی ئه‌م پرۆژه‌یه کرایه‌وه و ئه‌مجاره کاره‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی پلانی بۆ داندراوه به‌ڕێوه‌ده‌چن، رۆژنامه‌ی خه‌بات لهبهدواداچوونیکیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیار حوسێن حه‌مه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاره‌بای هه‌ولێر ورده‌کاری پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ک بۆ هاوڵاتیان بڵاوده‌کاته‌وه.
پرۆژه‌یه‌کی ستراتیژی
ئه‌ندازیار حوسێن حه‌مه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاره‌بای هه‌ولێر باسی له پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ک کرد و ئاماژه‌ی به‌و هه‌نگاوه کرد که شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڕیار بوو پرۆژه‌که جێبه‌جێبکرێت و گوتی:
پێوه‌ری زیره‌ک یه‌کێکه له پرۆژه ستراتیژییه‌کانی وه‌زاره‌تی کاره‌با که له کۆتاییه‌کانی 2013 به‌شێکی زۆر له قۆناغه‌کانی بڕی بۆ ئه‌وه‌ی بچێته واری جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ئه‌وکات پرۆژه‌که راگیرا، له‌به‌ر گرنگیی پرۆژه‌که وه‌زاره‌تی کاره‌با بهردهواک له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون ده‌رفه‌تێک درووست بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێبه‌جێکردنی ئه‌و پرۆژه‌یه بکرێت، به‌ڵام ئه‌مه ماوه‌یه‌کی خایاند تا قه‌یرانی دارایی که‌میک سووکتر بوو، هه‌روه‌ک ده‌یبینین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆژه‌که پێویستی به گوژمه‌یه‌کی زۆر هه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌ر گرنگیدانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به کاره‌با که بواریکی هه‌ستیاره بۆ خزمه‌تی سه‌رجه‌م کایه‌کانی به‌ڕیوه‌چوون له وڵات‌دا پێویسته، بۆیه بڕیاردرا که بوودجه‌ی بۆ ته‌رخان بکرێت، قۆناغ به قۆناغ کاریان له‌سه‌ر کرا تاوه‌کو گه‌یشته ئاستی ئه‌وه‌ی سپێردرا به کۆمپانیاکان و گرێبه‌ست ئه‌نجامدرا، که بێگومان ئه‌مانه له رابردوودا کاتیان پێویست بووه، ئه‌وه‌بوو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند کۆمپانیایه‌کی په‌یوه‌ند ئه‌نجامدرا، هه‌ریه‌ک له‌و کۆمپانیانه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆیان کاره‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یه‌کێک له کۆمپانیاکانی کاری دانانی به‌رنامه‌ی کۆمپیوته‌ری ئه‌لیکترۆنی سیستمه‌که‌یه، کۆمپانیایه‌کی تر ئه‌رکی دابینکردنی پێوه‌ره‌کانه، کۆمپانیایه‌کی دیکه کار له‌سه‌ر دابین کردنی کێبل و سه‌ندوق و پیداویستییه‌کانی تر دابین بکات، هه‌روه‌ها کۆمپانیایه‌کی تر ئه‌رکی به‌ستانی له ئه‌ستۆدایه، کۆمپانیایه‌کی تر رووپێوی تۆڕه‌کان بکات و به سیستمی جی ئای ئێس بخرێته کۆمپیوته‌ره‌وه.
قۆناغه‌کانی ئه‌م پرۆژه‌یه بڕدراون
ئه‌ندازیار حوسێن حه‌مه‌د قادر ئاماژه‌ی به قۆناغه‌کانی ئه‌م پرۆژه‌یه کرد که تا ئێستا ئه‌نجام دراون و گوتی: دوای بڕینی سه‌رجه‌م قۆناغه‌کان و گرێبه‌ست کردن له‌گه‌ل ئه‌و کۆمپانیایانه وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا، بەبەردەوام کۆبوونه‌وه و سیمینار وۆرک شۆپ له‌گه‌ڵ کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی کاره‌با له ئاستی وه‌زیر تا کارمه‌ندانی تر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کانی پارێزگاکان ئه‌نجامدراوه ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه بچێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، له‌سه‌ره‌تاوه له شاری (ئاشتی 2) له پارێزگای هه‌ولێر ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێکرا که نزیکه‌ی 900 پێوه‌ری زیره‌ک به‌سترا، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و گیروگرفتانه چین که دێنه پێشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌که‌دا گیروگرفته‌کان زۆر نه‌بن که رووبه‌روومان ببنه‌وه، و نه‌توانرێ جێبه‌جێ بکرێت، له‌و به‌شه‌ی که ئاماژه‌مان پێداوه، که پێم وایه له‌هه‌مان کاتیش ده‌بێ له پارێزکاکانی تریش ده‌ست پێ بکرێت، سه‌باره‌ت به پارێزگای هه‌ولێریش له ناوچه‌ی پیشه‌سازی باشوور و هه‌روه‌ها له‌و ناوچه‌یه‌ی به تایه فرۆشان ناسراوه، له‌و دوو شوینه‌ش ده‌ست به جێبه‌جێکردنی کراوه.
دوو ساڵ ده‌خایه‌نێت
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی واده‌ی جێبه‌جێکردن و ته‌واو بوونی پرۆژه‌که گوتی: به‌گوێره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی که هه‌یه بڕیاره پرۆژه‌ی به‌ستانی پێوه‌ری زیره‌ک دوو ساڵ بخایه‌نێت، ئومێد ده‌خوازین له‌کاتی دیاریکراودا جێبه‌جێ ببێت، ئه‌م پرۆژه‌یه هیچ په‌یوه‌ندی به نرخی یه‌که‌ی کاره‌باوه نییه، نرخی یه‌که‌ی کاره‌با په‌یوه‌سته به‌و سیاسه‌ته‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که په‌یڕه‌وی ده‌کات له دانانی نرخی یه‌که‌کانی کاره‌بادا، به‌کورتییه‌که‌ی دانانی پێوه‌ری زیره‌ک هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به نرخی یه‌که‌ی کاره‌باوه نییه، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر هه‌رکاتێک بڕیاری گۆڕانکاری له نرخی یه‌که‌ی کاره‌بادا هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و سیسته‌مه هه‌بێت یان نه‌بێت ئه‌وکات گۆڕانکاری هه‌ر ده‌کرێت.
چیتر پێویست به ژمێرکار نابێت
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاره‌بای هه‌ولێر له‌باره‌ی ئه‌و پێوه‌ره زیره‌که‌وه که دوای ته‌واوبوونی کارئاسانی زۆر ده‌ره‌خسینێت و ده‌ڵێت: بێگومان ئه‌م پرۆژه‌یه کۆمه‌ڵێک سوودی هه‌یه، یه‌کێ له سووده هه‌ره گه‌وره‌کان ئه‌وه‌یه، کۆنتڕۆلکردنی به‌کارهینانی کاره‌بایه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، پێمان وایه بهکۆنتڕۆلکردنی کاره‌با له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌شێکی زۆر له کێشه‌و گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بن له بابه‌تی کاتژمێره‌کانی هه‌بوونی کاره‌بادا بێگومان زیاد ده‌کات هه‌روه‌ها دۆخی کاره‌با له‌وه‌ی هه‌یه باشتر ده‌بێت، مه‌به‌ستم پچڕ پچڕی له هه‌بوونی ئه‌و کێشانه‌ی که هه‌نه، هه‌روه‌ها کاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌و خه‌رجییه‌ی له چاکردنه‌وه‌ی تۆڕه‌کانی کاره‌با ده‌کرێت که‌م ده‌بێته‌وه، به‌گشتی کێشه‌و گرفته‌کان که‌م ده‌بنه‌وه، سه‌باره‌ت به هاوبه‌شانی پۆڵی ماڵان پێوه‌ره‌کان له‌ناو سهندوقێکدا جێگیر کراون (داندراون) ئه‌و سهندوقانهش له‌سه‌ر ستوونی کاره‌با ده‌به‌سترێت، ئه‌و پیوه‌ره له‌ناو ماڵی هاوڵاتیان داناندرێت، وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێستا که هه‌یه، سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ره‌کانیش که تاکو ئێستا له رێگای ژمێرکارانهوه ده‌خوێندرێنه‌وه، دوای ته‌واوبوونی پرۆژه‌کان پێویست به‌وه ناکات ژمێرکار پێوه‌ر بخوێنیته‌وه، به‌ڵکو سیستمه ئه‌لکترۆنییه کۆمپیوته‌ره‌که‌ی ئاماژه‌مان پێدا به‌به‌رده‌وامی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ریه‌کیک له‌م پێوه‌رانه له‌به‌ر ده‌ستدا ده‌بن و جا ئه‌وکات مانگانه یاخوود دوو مانگ جارێک پسووله چاپ ده‌کرێت و له‌سه‌ره‌تاوه له‌رێگای ژمێرکاره‌کان وه‌کو ئێستا پسووله‌کان دهگهیهندریته ماڵه‌کان و کرێیه‌که‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت، وه بۆ داهاتووتر سیسته‌مه‌که ئاسانکاری ئه‌وه‌ی تێداهه‌یه که ژمێرکار پێویست ناکات بچێت پسووله ببات و پاره وه‌رگرێت، به‌ڵکو له رێگای سیستمی بانکی هاوڵاتیان له‌رێگای بانکه‌کانه‌وه یاخوود سیسته‌مه‌کانی دیکه‌ی وه‌کو ئاسیا حه‌واله و پهلهپارهو ئه‌و سیسته‌مانه‌ی که هه‌یه ده‌توانن پاره‌که بده‌ن.
هاوڵاتی ده‌زانی چه‌ند کاره‌با به‌کاردێنێت
ئه‌ندازیار حوسێن حه‌مه‌د قادر له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی که ئایا هاوڵاتی چۆن زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و پێوه‌ره‌وه بزانێت گوتی: ئامێرێک هه‌یه که له‌سه‌ر ئه‌ستۆی هاوڵاتی ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاوڵاتی بیکڕێت ده‌توانێ له‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا دایبنێت له هه‌ر کاتێکدا ده‌توانێت سه‌رجه‌م داتا‌و زانیارییه‌کانی له‌به‌ر ده‌ستدا بێت وه‌ک له‌وه‌ی چه‌ند کاره‌با راده‌کێشێت، چه‌ند ئه‌مپێری راکێشاوه، ڤۆڵتییه‌که‌ی چه‌نده، یاخوود خه‌رجی کرێیه‌که‌ی کاره‌بای چه‌نده و چه‌ندی خه‌رج کردووه؟ ئه‌مانه هه‌مووی له‌رێگای ئه‌و ئامێره‌وه ده‌توانرێت بزانرێت به‌ڵام ئه‌مه مه‌رج نییه له‌سه‌ر هاوڵاتی که بیکڕێت یان نا، له‌لایه‌کی دیکه‌وه له‌سیسته‌مه‌که‌دا ده‌کریت ئه‌پلیکه‌یشنی وا دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌به‌رده‌وامیی بتوانن ته‌ماشای ئه‌و سایته بکه‌ن تایبه‌ت به‌م بواره، تا بزانن چه‌ند قه‌رزی له‌سه‌ره و کرێی کاره‌بایان چه‌نده.
که‌مکردنه‌وه‌ی رۆتین
له کۆتاییدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاره‌بای هه‌ولێر باسی له سوودیکی دیکه‌ی پێوه‌ری زیره‌ک کرد و گوتی: سیستمی پێوه‌ری زیره‌ک ته‌نها ئه‌وه‌نده نییه که ئاماژه‌مان بۆ کرد، سودێکی دیکه‌ی گرنگیی هه‌یه ئه‌ویش له که‌مکردنه‌وه‌ی رۆتین له فه‌رمانگه‌کانی کاره‌با، که ئێستا به‌شێک له کاره‌کان که ئه‌نجام ده‌درێت رۆتینی تێدایه و به‌ده‌ستبه‌کاربوونی ئه‌و سیستمه به‌شێکی زۆر له‌و رۆتینه که‌م ده‌بێته‌وه هه‌ر له چاکردنه‌وه‌ی کاره‌بای هاوڵاتیان و تاوه‌کو مامه‌له‌ی کردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی کاره‌با و به‌ستانی پێوه‌ری کاره‌با و هه‌روه‌ها ئه هه‌ڵانه‌ی له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ر له لایه‌ن ژمێرکارهوه ده‌خوێندرێته‌وه یاخوود ئه‌و گرفتانه‌ی که زۆرجار ده‌بێته زه‌حمه‌تی بۆ هاوڵاتیان و له‌م سیستمه‌دا ئه‌وانه نامێنێت، لێره‌وه داوا له هاوڵاتیان ده‌که‌ین که که هاوکاری تیمه‌کان بن له‌کاتی به‌ستنی ئه‌و پێوه‌ره زیره‌که‌که بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به زووترین کات پرۆژه‌که ئه‌نجام بده‌ین که بێگومان پێش هه‌موو که‌س ئه‌م پرۆژه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتی که‌مده‌رامه‌ته.
به‌دواداچوون: هاوار مورتکه‌یی




sawen