445 جار خوێندراوەتەوە 19/02/2020
بەمەبەستی ئاسانکاریی ئەنجامدانی پرۆژەکان بۆ هاوڵاتیان وەزیری کارەبا بڕیارێکی دەرکرد
لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باشتر رێکخستنەوەی کارەکان ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا دەسەڵاتی تەمویلکردنی رێژەی لە 8%ی لەداهاتی کارەبا بۆ ژمێریاری رەوان ( حساب الجاری ) داوە، بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکان لە سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتیەکان و لەرێگای خۆیان ئەم دەسەڵاتە بدەنە بەڕێوەبەرایەتی قەزاکان ، بەمەش لەمەودوا بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی قەزاکان دەتوانن بەشێوەیەکی کاراترو بێ رۆتین و دواخستن ئەو پرۆژانە جێبەجێ بکەن کە بۆ هاوڵاتیان پێویستیانە و لە جێبەجێکردنیدا پێویستی بەمۆرکێکی خێرایی هەیە.

SAWEN