1100 جار خوێندراوەتەوە 24/02/2020

وەزارەتی كارەبا 3 وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە خۆر دادەمەزرێنێت

لەدرێژەی هەوڵەكانی وەزارەتی كارەبا بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا و چارەسەركردنی كێشەی كارەبا رێزدار مەسرور بارزانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕی بە دامەزراندنی 3 وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لەوزەی خۆر لە پارێزگاكانی ( هەولێرو سلێمانی و دهۆك ) بەتوانای 25 مێگاوات كارەبا بۆ هەر وێستگەیەك. لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی كارەبا سوپاسی پاڵپشتی و هاوكارییەكانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بونیاتنانی ژێرخانی كارەبا و بوژانەوەی سێكتەرە جۆراوجۆرەكانی وەزارەت دەستی كردووە بەئامادەكردنی تەندەرو گرێبەستەكان بەمەبەستی ئەنجامگەیاندنی پرۆژەكان، كە بڕیارە بەشێوەیە وەبەرهێنان لەلایەن كەرتی تایبەتەوە ئەنجام بدرێت و وەزارەتی كارەبا بەپێی رێكەوتن و گرێبەستێك ئەو بڕە كارەبایەیان لێ دەكڕێت كە بەرهەم دەهێنرێت. بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆر یەكێكە لەو پرۆژە گرنگانەی كە دۆستی ژینگەیەو وەزارەتی كارەباش پاڵپشتی هەموو وەبەرهێنەرێك دەكات كە لەم بوارەدا كار بكات.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure