811 جار خوێندراوەتەوە 13/08/2018
بریكاری وەزارەتی كارەبا: بەجێبەجێكردنی پرۆژەی ( وزە بۆ هاوڵاتیان) سیستەمی كارەبا باشتر بەڕێوە دەبرێت
هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا لە دیدارێكی تایبەت بە ماڵپەری snn ووردەكارییەكانی پرۆژەی ( وزە بۆ هاوڵاتیان ) دەخاتەڕوو، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە لەڕێگەی ئەو سیستەمەوە كارەبا بەباشتر بەڕێوەدەبرێت و بەفیڕۆدانی كارەبا كەم دەبێتەوەو هاوڵاتیان سوودمەندی یەكەمی جێبەجێكردنی پرۆژەكەن، هاوكات ئەوەشی راگەیاند ئەم پرۆژەیە دەچێتە چوارچێوەی بەئەلەكترۆنی كردنی كارەباوە چونكە ئەم سیستەمە بەشێوەیەكی سەردەمیانە دادەنرێت و بەئاسانی لەڕێگەی سیستەمەكەوە كۆنترۆڵی لۆد دەكرێت و چیتر ئەوە نامێنێت كە محاویلە بسوتێت و قورسایی لەسەر تۆڕەكانی كارەبا بێت ، بەمەش دوای جێبەجێكردنی پرۆژەكە كارەبا بەبەردەوامی لەنێوان 18- 20 كاتژمێر كارەبای دەبێت. هەروەها لەوەڵامی پرسیارێكی ماڵپەرەكەدا بریكاری وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەتێچوونی پرۆژەكە كرد و رایگەیاند: پرۆژەكە نزیكەی 300 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت ئەمە لەكاتێكدا هەمان پرۆژە پێشتر خەمڵێنرابوو بە یەك ملیار‌و 300 ملیۆن دۆلار.
لەم دیمانەیەدا بریكاری وەزارەتی كارەبا جەختی لەسەر سەرجەم بوارەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو دابەشكردن و كۆنترۆڵكردنی بەفیڕۆدانی كارەبا و قەرزەكانی وەزارەت و چەندین تەوەری تری پەیوەندار بەكارەبا كرد. تێچووی کارکردنی ڕۆژانه‌ی هه‌شت وه‌حده به‌گازوایل چوار ملیۆن دۆلاره
له‌دیدارێکی تایبه‌تی SNNدا، هۆگر شاڵی بریکاری وه‌زاره‌تی کاره‌بای حکومه‌تی هه‌رێم، ورده‌کارییه‌کانی سیستمی نوێ که به (پڕۆژه‌ی وزه بۆ هاوڵاتیان) ناوده‌برێت ئاشکراده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سیستمه‌وه، چیتر ئه‌وه نامێنێت به‌هۆی سوتانی محاویله‌یه‌ک، گه‌ڕه‌کێک سێ هه‌فته کاره‌با بێت"، هاوکات باس له‌قسه‌ی هاوڵاتیان به به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی کاره‌باش ده‌کات و ده‌ڵێت: "حه‌قی خۆیانه هه‌ر شتێک بڵێن و جنێوه‌کانیان له‌سه‌ر سه‌رم".
ئەمەش دەقى دیمانەکەیە :
SNN: گۆڕینی تۆڕه‌کانی کاره‌با چی به‌سه‌رهات؟ ئه‌گه‌ر بڕی مێگاواتهکانی کاره‌با بۆ ئه‌و هێڵانه‌ی ئێستا هه‌یه زیاد بکرێت، چی ڕووده‌دات؟
ــ به‌پێی پلانی وه‌زاره‌ت پێویست بوو له‌ساڵانی پێشوو کۆمه‌ڵێک پرۆژه ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه نه‌توانرا پلانه‌کان وه‌ک خۆیان جێبه‌جێبکرێن، به‌و بڕه کاره‌بایه‌ی ئێستا ده‌توانین به‌رهه‌می بهێنین، که نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زار مێگاواته، کێشه‌ی کاره‌با کۆتایی ده‌هات، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه بوو که نه‌مانتوانی تۆڕی 400 که‌یڤی دروستبکه‌ین و ئه‌و بڕه مێگاوات کاره‌بایه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنین، دابه‌شی بکه‌ین، به‌جۆرێک بوو که له‌ساڵی 2014ه‌وه هه‌موو هه‌رێمی کوردستان به‌یه‌که‌وه ده‌به‌سترانه‌وه، ئێستاش به‌هۆی قه‌یرانه‌که‌وه ناتوانین سوته‌مه‌نی بکڕین و جگه له‌وه‌ش تۆڕه‌کان گواستنه‌وه‌یان نابێت، ئه‌مه‌ش کێشه‌ی سه‌ره‌کییه که ناتوانین بڵێین چی ده‌بێت.
SNN: هۆکاری سه‌ره‌کی نه‌بوونی کاره‌بای 24 کاتژمێری چییه؟
ــ هۆکاری سه‌ره‌کی له‌نه‌بوونی کاره‌با به‌شێوه‌یه‌کی 24 کاتژمێر، زۆر کۆستی له‌به‌رده‌مدایه، ئێستا هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ڕێگه‌یه‌کی زۆر سه‌رده‌مانه‌وه که پێی ده‌وترێت (پرۆژه‌ی وزه بۆ هاوڵاتیان) نه‌ک سمارت و پێوه‌ری زیره‌ک که هه‌ندێک که‌س لێی ده‌ترسن و واده‌زانن پاره‌ی زیاد ده‌ده‌ن، یان ئه‌گه‌ر پاره‌یان نه‌دا کاره‌بایان پێ‌نادرێت، نه‌خێر به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سیستمه نوێیه‌وه ده‌مانه‌وێت کاره‌بایه‌کی به‌رده‌وام بده‌ینه هاوڵاتیان، ئه‌و کاره‌بایه‌ی به‌فیڕۆ ده‌چێت جا به‌هۆی ته‌کنیکی بێت یان ده‌ستدرێژی بێت بۆسه‌ر تۆڕه‌کانی کاره‌با 35%ی له‌ده‌ستده‌ده‌ین به‌بێ سود.
SNN: پرۆژه‌ی وزه بۆ هاوڵاتیان هه‌ر ده‌چێته چوارچێوه‌ی سیستمی به‌ئه‌لیکترۆنیکردنی کاره‌باوه؟
ــ به‌دڵنیاییه‌وه، دابه‌شکردنی کاره‌با به‌شێوازێکی ته‌کنیکی، که بتوانین کۆنترۆڵی له‌سه‌ر دابنێین، ئه‌م سیستمه‌ی که هێناومانه سیستمێکی سه‌رده‌میانه‌یه، پێمان ده‌ڵێت، ئه‌م فیدهرهو ئه‌م وێستگه‌یه بڕی لۆده‌که‌ی چه‌نده، چیتر ئه‌وه نامێنێت که محاویله‌یه‌ک بسوتێت گه‌ڕه‌کێک سێ هه‌فته کاره‌بای نه‌مێنێت، ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی پێمانده‌دات، ئه‌گه‌ر فیده‌رێک یان محاویله‌یه‌ک لۆدێکی زۆری له‌سه‌ر هه‌بوو، لۆده‌که که‌مبکه‌ینه‌وه‌و به‌جۆرێکیش بێت کاره‌با نه‌بڕێت و هه‌موو به‌شداربوویه‌کی کاره‌بای به‌رده‌وامی هه‌بێت.
SNN: ئه‌م سیستمه‌ی ئێوه ئێستا کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن، له‌کاتێکدایه که له‌به‌شێکی سنوری سلێمانی، جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری دانراوه، هاوڵاتیانیش بڕێک پاره‌یان لێوه‌رگیراوه، چۆن قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه؟
ــ زۆر به‌راشکاوی پێمانوتون، ئه‌مه چاره‌سه‌ر نییه بۆ کێشه‌ی کاره‌با، به‌ڵام ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕێککه‌وتوون و به‌پشتگیری ئه‌وان پرۆژه‌که‌یان جێبه‌جێکردووه، ئێمه پێمانوتن که‌یفی خۆتانه، به‌ڵام به‌گونجاوی نازانین، ڕه‌نگه ئه‌و سیستمه بۆ شوێنێکی دیاریکراوی بچوک کاری کردبێت، به‌ڵام بۆ هه‌موو سلێمانی کارناکات، ئه‌گه‌ر هاتوو کاره‌بایه‌کی 20 ئه‌مپێری بدرێته قه‌زایه‌ک یان ناحیه‌یه‌ک، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باجه‌که‌ی ده‌دات ڕه‌نگه ناوشار بێت، ئێمه کاتی خۆی له‌ساڵانی 1997ه‌وه تا ساڵی 2000یش له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌کی له‌و جۆره بووین، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنمان به‌ده‌ست نه‌هێنا، خۆم به‌شه‌خسی و براده‌رانی ته‌کنیکی بهسلێمانیمان وت ئه‌و کاره چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ناکات، چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ئه‌وه‌یه که ئێستا له‌ڕێگه‌ی جێبه‌جێکردنی (پرۆژه‌ی وزه بۆ هاوڵاتیان)ه‌وه سه‌رقاڵین و هاوسه‌نگی کاره‌با دروستده‌کات له‌هه‌موو ههریچمی کوردستان، که به‌یه‌کسانی هه‌موو که‌سێک له‌خێزانێکی بچوکه‌وه تا خێزانێکی گه‌وره کاره‌بای به‌رده‌وامی خۆی هه‌بێت.
SNN: به‌پێی ئه‌و پرۆژه نوێیه چه‌ند کاتژمێر کاره‌با ده‌درێته هاوڵاتیان؟
ــ ئه‌مه پشت به‌ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌باو زیادبوونی ژماره‌ی هاوبه‌شه‌کان له‌داهاتوو ده‌به‌ستێت، به‌پێی ئه‌و دیراسه‌یه‌ی کراوه، کاره‌با به به‌رده‌وامی له‌نێوان 18 - 20 کاتژمێر کاره‌با ده‌درێته هاوڵاتیان، بێ ئه‌وه‌ی هیچ کێشه‌یه‌ک هه‌بێت.
SNN: ئه‌و سیستمه پاره‌ی پێویستی بۆ دابینکراوه، که‌ی به‌ته‌واوی جێبه‌جێده‌کرێت و هاوڵاتیان سودی لێ ده‌بینن؟
ــ له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌کێکه له‌هه‌ره پرۆژه پێویستییه‌کان که له‌ڕێگه‌یه‌وه کاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌کات، حکومه‌تی هه‌رێم بودجه‌یه‌کی بۆ ته‌رخانکردووه، که بڕه‌که‌ی نزیکه‌ی 300 ملیۆن دۆلاره، له‌کاتێکدا ئه‌م پرۆژه‌یه له‌کابینه‌کانی پێشووتری حکومه‌تی هه‌رێم کاری له‌سه‌ر کراوه‌و نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌جۆرێک بودجه‌ی خه‌مڵێندراو ملیارێک و 300 ملیۆن دۆلار بوو، خۆشبه‌ختانه ئێستا بهتهکنهلۆژیایهکی باشتریشه‌وه ده‌توانین به 300 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێی بکه‌ین.
SNN: زۆرجار باس له جیاوازی پێدانی کاره‌با له‌نێوان پارێزگاکان ده‌کرێت، ئه‌م جیاوازییه بۆچییه؟ ڕونکردنه‌وه‌ی ئێوه چییه؟
ــ ئه‌و کێشه‌یه که باسده‌کرێت بنه‌مای نییه، چونکه ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی کاره‌با که بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ک دانراوه، له‌لایه‌ن هه‌رسێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌که‌و به‌ئیداره‌ی گه‌رمیانیشه‌وه، ئێمه ته‌نها دیراسه‌و سه‌رژمێریمان خستۆته‌ڕوو، بۆمان ده‌رکه‌وت کاره‌با له‌هه‌رسێ پارێزگاکه‌و به‌گه‌رمیانیشه‌وه چه‌ندیان پێویسته به‌پێی ئه‌و بڕه کاره‌بایه‌ی هه‌مانه، پێمانوتن ئه‌مه دیراسهکهیهو خۆیان ڕێکه‌وتون و واژۆیان له‌سه‌رکردووه‌و به یه‌کسانی دابه‌شیان کردوه، نه‌ک ئێمه.
SNN: کارپێکردنی وێستگه‌کان به‌غازی سروشتی له‌بری گازوایل، بڕه پاره‌یه‌کی زۆر ساڵانه بۆ داهاتی حکومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، بۆچی تا ئێستا کارکردنی وێستگه‌کانتان نه‌کردوه به‌غازی سروشتی؟
ــ غازی سروشتی له‌ژێر کۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی کاره‌با نییه، به‌ڵکو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان و کۆمپانیای دانه‌غاز که گرێبه‌ستیان هه‌یه، ئه‌وانن شێواز‌و چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی غازی سروشتی دیاریده‌که‌ن، ئه‌و غازه‌ی ئێستا ئێمه وه‌ریده‌گرین، به‌شی شه‌ش یه‌که له‌چه‌مچه‌ماڵ و شه‌ش یه‌که له‌هه‌ولێر ده‌کات، ئه‌گه‌رنا هێشتا پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غاز نه‌گه‌یشتۆته ئاستێک که بتوانین بۆ کارپێکردنی سه‌رجه‌م یه‌که‌کان پشتی پێ ببه‌سترێت، وێستگه‌کانمان هه‌م به‌گازوایل و به‌غازی سروشتی کارده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی بهگازوایلیش کاری پێده‌کرێت، ته‌نها نیو یه‌که‌یه له‌دهۆک، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌هه‌ولێر یان له‌چه‌مچه‌ماڵه‌وه کاره‌بای بۆ بنێرین، ڤۆڵتیه‌که‌ی زۆر که‌مده‌بێته‌وه‌و توشی کوژاندنه‌وه‌ی گشتی ده‌بین، ئه‌و نیو یه‌که‌یه‌ش تێچووی کڕینی گازوایلی ڕۆژانه له‌نێوان 250- 300 هه‌زار دۆلاره، ئه‌گه‌ر یه‌که‌یه‌کی ته‌واو کار به‌گازوایل بکه‌ین، نیو ملیۆن دۆلاری پێویسته، جا ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م یه‌که‌کانی دهۆک که هه‌شت یه‌که‌یه ده‌بێت ڕۆژانه به‌بڕی چوار ملیۆن دۆلار ئاماده‌بکه‌ین بۆئه‌و مه‌به‌سته، چاوه‌ڕوانده‌که‌ین به‌پێی گرێبه‌ستی دانه‌غاز له‌گه‌ڵ حکومه‌ت، له‌مانگی داهاتووه‌وه ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو غازی سروشتی زیاد بۆ وێستگه‌کان زیادبکرێن، به‌وه‌ش ده‌توانین چوار یه‌که‌ی تری به‌رهه‌مهێنان زیاد بکه‌ین، که هاوڵاتیان له‌مانگی 9 و 10ی ئه‌مساڵ به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌بینن.
SNN: تاچه‌ند سود له‌به‌نداوه‌کان به‌تایبه‌ت دوکان و ده‌ربه‌ندیخان وه‌رگیراوه؟
ــ سودمان له‌هه‌ردوو به‌نداوه‌که وه‌رگرتووه، به‌ڵام کێشه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه، ئه‌ویش به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌کان له‌ژێر کۆنترۆڵ و خواستی ئێمه‌دا نییه‌و به‌پێی ئه‌و خشته‌یه ده‌بێت که له‌لایه‌ن حکومه‌تی عیراقیه‌وه بۆیان داده‌نرێت، هه‌رچه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌کانی دوکان و ده‌ربه‌ندیخان زۆر هاوکارمانن له‌کاتی پێویست داوایان لێده‌که‌ین به‌ده‌ممانه‌وه دێن، بۆ ئه‌وه‌ی مێگاواتی زیاتر به‌رهه‌مبهێنین، به‌تایبه‌ت له‌و رۆژانه‌ی توشی گرفتێک له‌یه‌که‌کانی کاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێر ده‌بین.
SNN: پرۆسه‌ی بهئههلیکردن یاخود پێدانی وه‌زاره‌تی کاره‌با به‌که‌رتی تایبه‌ت به‌کوێ گه‌یشت؟
ــ ئه‌و بیرۆکه‌یه هه‌یه که بۆ دابه‌شکردنی کاره‌باو کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌که‌شی له‌گه‌ڵ که‌رتی تایبه‌ت ڕێککه‌وتن بکه‌ین، به‌ڵام هاوڵاتیان دڵنیاده‌که‌ینه‌وه له‌به‌رنامه‌مان نییه نرخی کاره‌با زیادبکه‌ین له‌سه‌ر هاوڵاتیان، سیاسه‌تی ئێمه ئه‌وه‌یه کاره‌بای به‌رده‌وام و به‌نرخێکی گونجاو بدرێته هاوڵاتیان.
SNN: هاوڵاتیان و ناوچه پیشه‌سازییه‌کان چه‌ند قه‌رزارن، چۆن پاره‌که‌یان لێوه‌رده‌گرنه‌وه؟ ئایا هیچ بڕیارێک بۆ لێخۆشبوو‌ن له‌و قه‌رزانه هه‌یه؟
ــ ئێمه کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵ کۆکردنه‌وه‌ی داهات هه‌یه، تاڕاده‌یه‌ک ده‌توانین ناوچه پیشه‌سازییه‌کان کۆنترۆڵ بکه‌ین، چونکه ئه‌وان پێویستیان به‌کاره‌با هه‌یه بۆ به‌رهه‌مه‌کانیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی کێشه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵیان هاوڵاتیانن، هه‌رچه‌ند به‌هۆی قه‌یرانه‌وه ویستوومانه تاڕاده‌یه‌ک ئاسانکاریان بۆ بکه‌ین، داوایان لێده‌که‌ین ئه‌وانه‌ی پاره‌ی کاره‌بایان لایه، سه‌ردانمان بکه‌ن بۆیان ده‌که‌ین به‌قیست، ئه‌و که‌سه‌ی قه‌رزی کاره‌بای له‌سه‌ربێت، تۆمارکراوه‌و به‌هیچ جۆرێک که‌م نابێت و ده‌ستکاریشی ناکرێت و لێخۆش‌بوونیش نییه، چونکه لێخۆشبوو‌ن له‌قه‌رزه‌کانی کاره‌با پێویستی به‌بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان هه‌یه، بۆیه ده‌بێت هاوڵاتیان ئه‌وه بزانن و بیربکه‌نه‌وه چۆن پاره‌ی کاره‌بای مۆلیده ده‌ده‌ن، ده‌بێت به‌هه‌مانشێوه پاره‌ی کاره‌بای نیشتمانییش بده‌ن.
SNN: شێوازی قیسته‌که چۆنه؟
ــ هه‌رکه‌سێک پاره‌ی پێ‌نادرێت، سه‌ردانمان بکات پاره‌که‌ی بۆ ده‌که‌ین به‌قیست، به‌ڵام نابێت زۆر درێژبێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه تا شه‌ش قیست و ئێمه‌ش ده‌توانین بۆیان بکه‌ین به 20 قیست، به‌پێی بژێوی ئه‌و که‌سه‌ش ده‌وه‌ستێت، بۆنمونه که‌سێک ئه‌گه‌ر 100 هه‌زار دینار قه‌رزار بێت، بۆی ده‌که‌ین به 10 قیست و مانگانه 20 هه‌زار دیناری لێوه‌رده‌گرین، ئێمه کێشه‌ی پاره‌که‌مان نییه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان پابه‌ندبن به‌پێدانی پاره‌ی کاره‌با، کێشه‌ی سه‌ره‌کی له‌وه‌دایه دوای ئه‌وه‌ی پاره‌که بۆ هاوڵاتییه‌ک ده‌که‌ین به‌قیست، ناچن قیسته‌که‌ش بده‌ن.
SNN: تێکه‌ڵکردنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی کاره‌باو سامانه سروشتییه‌کان به‌کوێ گه‌یشت؟
ــ ئه‌وه په‌یوه‌سته به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسیاسه‌تی حکومه‌ت له‌کابینه‌ی داهاتوو که ده‌یانه‌وێت جێبه‌جێی بکه‌ن یاخود نا، به‌ڵام پێویستی به‌هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌که هه‌یه‌و کارێکی ئاسان نییه، پێموانییه به دوو سێ مانگ بکرێت، به‌ڵام ده‌کرێت له‌کابینه‌ی ئاینده حکومه‌ت ئه‌نجامی بدات.
SNN: پلان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی سود لهوزهی خۆر وه‌ربگیرێت؟
ــ به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه پلانمان هه‌یه سود لهوزهی خۆر وه‌ربگرین بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با، زۆر کۆمپانیاش سه‌ردانیان کردووین و پرۆژه‌یان پێشکه‌شکردوه تا هاوکاریان بین بۆئه‌و مه‌به‌سته، به‌ڵام کێشه‌که قه‌یرانی داراییه‌و کۆمپانیاکان داوای که‌فیلی بانکی مه‌رکه‌زی عیراقیمان لێده‌که‌ن، که دڵنیاییان پێبدرێت پاره‌که‌یان بۆ ته‌رخان بکات، یان وه‌زاره‌تی دارایی دڵنیاییه‌کمان بداتێ که ته‌مویلی کڕینی کاره‌با له وه‌به‌رهێنه‌ر یان ئه‌و کۆمپانیا ده‌دات تا دواتر کاره‌باکه‌ی لێبکڕینهوه، ئێمه وه‌ک خۆمان ده‌توانین ئاسانکاریان بۆ بکه‌ین، به‌ڵام زۆرێک له‌یه‌که‌کانی خۆمانمان داخستووه به‌و هۆیه‌وه‌یه که پاره‌مان نییه، له‌کۆمپانیای وهبهرهێَنهری کاره‌باکه بکڕینه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌شدا غه‌رامه‌که‌ی ده‌ده‌ین، بۆئێمه باشتره غه‌رامه‌که‌ی بده‌ین چونکه حکومه‌ت توانای کڕینی کاره‌بای نییه.
SNN: ده‌وترێت له‌هه‌ولێره‌وه کاره‌با ده‌درێته موسڵ، له‌کاتێکدا خۆمان کێشه‌ی کاره‌بامان هه‌یه، بۆچی؟
ــ کۆمپانیاکانی وه‌به‌رهێنه‌ری کاره‌بای که‌رتی تایبه‌ت، ئه‌گه‌ر کاره‌باکه‌ی به‌رهه‌مهێنا ده‌بێت ڕێژه‌یه‌کی دیاریکراوی لێ بکڕین، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت غه‌رامه‌که‌ی بده‌ین، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و غه‌رامه‌یه نه‌ده‌ین، داوامان لێکردون خۆیان سوته‌مه‌نی بۆ دابین بکه‌ن، ئێستاش عیراق سوته‌مه‌نیان بۆ دابین ده‌کات و کاره‌باکه‌یان بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش له‌قازانجی ئێمه‌یه، چونکه له‌و حاڵه‌تدا 5%ی لێوه‌رده‌گرین له‌به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی خاکی هه‌رێم، مێگاواتێک به 32 دۆلار بکڕین، 85%ی تێچووه‌که‌ی ده‌ده‌ین بهئهحمهد ئیسماعیل و 60%یش ده‌ده‌ینه هه‌ردوو کۆمپانیای کار‌و قه‌یوان، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر 100 مێگاوات کاره‌با به‌رهه‌مبهێنن ئه‌و دوو کۆمپانیایه، ده‌بێت 60 مێگاواتیان لێبکڕین، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت غه‌رامه‌که‌یان پێبده‌ین.
SNN: زۆرجار هێرشده‌کرێته سه‌ر بنکه‌کانی کاره‌با له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کان له‌چ ئاستێکدایه؟
ــ ده‌بێت هاوڵاتیان خۆیان هه‌ست به‌وه بکه‌ن وێستگه‌یه‌کی کاره‌با یان بهدالهیهک موڵکی حکومه‌ت نییه، کێشه‌یه‌ک دروستبکه‌ن کاره‌با له‌کوردستان نامێنێت، ده‌رئه‌نجامیش خۆیان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن، داواده‌که‌ین ده‌ست بۆ هێڵێکی کاره‌با نه‌به‌ن، ئه‌وه کارێکی نه‌شیاوه‌و ده‌بێته هۆکار بۆئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر له‌خۆیان بده‌ن، په‌یامیشمان بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌یه، حکومه‌ت خاوه‌نی وێستگه‌کانه له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌و هاوڵاتیان خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی وێستگه‌کانن، ده‌بێت ناسنامه‌ی نیشتمانی خۆمان بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی به‌کاربهێنین.
SNN: بۆچی هه‌وڵ نه‌دراوه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی، ئه‌و ئامێره فێنککه‌ره‌وه یان گهرمکهرهوانه هاورده بکرێن که بڕێکی که‌م کاره‌بایان پێویسته؟
ــ وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌رپرسه‌و ده‌یانجار به‌نوسراو داوامانکردووه، کوالێتی کۆنترۆڵێک دابنرێت که بازرگانه‌کان ئه‌و ئامێرانه هاورده بکه‌ن که به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی ناهه‌مواری کاره‌بای ئێمه هه‌یه.
SNN: له‌ڕێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه به‌شێک له‌هاوڵاتیان زۆرجار قسه به به‌رپرسانی کاره‌با ده‌ڵێن، به‌تایبه‌ت له‌کاتی بڕانی کاره‌با، به‌گشتی خه‌ڵک توڕه‌یه، په‌یامی ئێوه چییه؟
ــ خه‌ڵک حه‌قیه‌تی، منیش که گه‌رمام ده‌بێت و کاره‌با نابێت، هه‌ر ئه‌بێ شتێک بڵێم، په‌یامم بۆ هاوڵاتیان ئه‌وه‌یه ئه‌مه کاره‌بایه‌کی نیشتمانییه‌و موڵکی هه‌مووانه، هیوادارم ده‌ستی پێوه‌بگرن، به‌شێوازێک به‌کاری بهێنن زه‌ره‌ر لههێڵهکان نه‌ده‌ن، زۆرجار محاویله‌یه‌ک ده‌سوتێت، به‌هۆی به‌کارهێنانیه‌تی به شێوه‌یه‌کی نه‌شیاو، نزیکه‌ی 2700 مێگاوات به‌رهه‌ممان هه‌یه به‌هه‌مانشێوه‌ی وڵاتێکی وه‌ک ئوردن که ئه‌وان و ئێمه‌ش پێنج ملیۆن که‌سین و کێشه‌ی کاره‌باشیان نییه، به‌ڵام به‌راستی کاره‌با زۆر بێویژدانانه به‌کارده‌هێندرێت، کاتێک کاره‌بای نیشتمانی دێته‌وه خه‌ڵک ده‌بینین هه‌موو ئامێره‌کان به‌یه‌که‌وه دادهگیریسێنن، ئه‌مه زه‌ره‌ر لهتۆڕهکه ده‌دات، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌موومان هاوکاربین له‌به‌کارهێنانی کاره‌با، بڕی پێدانی کاتژمێره‌کانیش زیاتر ده‌کرێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا هاوڵاتیان مافی خۆیانه کاره‌بایه‌کی 24 کاتژمێری به‌رده‌وامیان هه‌بێت، به‌ڵام که ئه‌و بڕه نییه دۆخێک هاتۆته پێشه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی توانای وه‌زاره‌تی کاره‌باو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، ئێمه‌ش به‌رپرسین ناڵێین به‌رپرس نیین، به‌ڵام نه‌مانتوانی ئه‌و پلانه جێبه‌جێبکه‌ین که له 2014ه‌وه تا 2020 دانرابوو، زۆر سوپاسی هاوڵاتیانیش ده‌که‌ین و جنێوه‌کانیان له‌سه‌ر سه‌رم و گه‌ردنیان ئازاد بێت.

sawen