1253 جار خوێندراوەتەوە 03/04/2019
بۆ یەكەمینجار كارەبای نیشتمانی گەیشتە 3600 مێگاوات
لەئەنجامی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ و بەرزی ئاستی ئاوی هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان؛ رێژەی بەردانەوەی ئاو لەهەردوو بەنداوەكە زیادیكردووەو بەم هۆیەشەوە توانراوە سەرجەم یەكەكانی كارۆئاوی بەرهەمهێنانی كارەبا لەو دوو وێستگەیە ئیشپێبكرێت، لەبەنداوی دوكان رێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتۆتە 280 مێگاوات و لە دەربەندیخانیش 240 مێگاوات كارەبا، بەمەش بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بۆ یەكەمینجار دەگاتە 3600 مێگاوات كارەبا بە پشتبەستن بەسەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و لەم مانگەشدا ماوەكانی پێدانی كارەبا بۆ 16 كاتژمێر بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی كارەبا بۆ سەلامەتی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان بەووردی رەچاوی سەلامەی وێستگەكەو كاری چاكسازیی تێیدا دەكات و هەر بەم هۆیەشەوە لە ئێستادا توانراوە هەموو یەكەكان ئیشیپێبكرێت.
