1586 جار خوێندراوەتەوە 09/10/2019
ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا: له وەرزی زستان پێدانی ماوەی کارەبا له ساڵی رابردوو زیاتر دەبێت
رۆژی دووشەممه بەرواری 7-10-2019 ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا لەسەر کۆمەڵێک پرسی گرینگ له کەرتی کارەبا، میوانی بەرنامەی نوو ڕۆژی کەناڵی ئاسمانی رووداو بوو..
له وەڵامی پرسیارێکی رووداو لەسەر زیادبوونی ماوەی کارەبا له وەرزی زستاندا وەزیری کارەبا وتی به دڵنیایەوه بۆ ئەم ساڵ هەوڵمان داوه پێدانی ماوەی کارەبا زیاد بکەین و کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیژیمان هەیه بۆ باشترکردن و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی کارەبا له هەرێم دا.
له بەشێکی دیدارەکەدا ئەندازیار کەمال محمد ساڵح لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا ئاماژەی بەوەدا له ئێستادا 6700 مێگاوات کارەبا هەیه، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی سوتەمەنی وەک پێویست تەنها دەتوانین بڕی 3200 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنین و له کاتێکدا خواست لەسەر کارەبا زیاد له 4000 مێگاواته، بۆیه هەر کاتێک قەیرانی دارایی و کێشەی سوتەمەنیمان چارەسەر کرد ئەو کات دەتوانین ماوەی کارەبای تەواو بدەین به هاوڵاتیان.
وەزیری کارەبا هەر لەو بەرنامەیەدا وەڵامی پرسیاری قەرزی کارەبا و پڕۆژەی تۆڕی زیرەک و چاکسازی کەرتی کارەبا و کەمکردنەوەی نرخ چەند پرسێکی تری دایەوە.
بۆ بینینی تەواوی بەرنامەکه سەردانی ئەم لینکه بکەن
https://www.rudaw.net/sorani/onair/tv/episodes/episode/new-roj-07102019

sawen