901 جار خوێندراوەتەوە 17/10/2019
وەزیری كارەبا: دانانی پێوەری زیرەك بێ بەرامبەر دەبێت و نرخی كارەباش زیاد ناكرێت
ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەدیدارێكی رۆژنامەی (باس) دا ئاشكرای دەكات دانانی پێوەری زیرەك بێ بەرامبەرە و لەم قۆناغەشدا بەهیچ شێوەیەك نرخی كارەبا زیاد ناكەین، تەنانەت بەستن و دانانی پێوەرەكان بۆ هەموو هاوبەشانی كارەبا بێ بەرامبەرەو هیچ تێچوونێكی لەسەر هاوڵاتیان نییە . لەبەشێكی دیمانەكەدا وەزیری كارەبا ئاماژە بەوە دەكات لەم كابینەیەدا كارەكانی پێوەری زیرەك رادەستی تیمێكی شارەزاو پسپۆرمان كردووە كە راستەوخۆ وەزارەت سەرپەرشتی دەكات.
لەوەڵامی پرسیارێكی رۆژنامەكەشدا سەبارەت بە پرۆژەكان وەزیری كارەبا وتی: هەر كۆمپانیایەك كەموكورتی لە ئیشوكارەكانیدا هەبێت چاوپۆشی لێناكەین و دۆسێیەكەی دەدەینە دادگا بەپێچەوانەشەوە هەر كۆمپانیایەك بەرێكوپێكی كارەكانی ئەنجام بدات هاوكاری و كارئاسانی پێشكەش دەكەین..
بۆ بینینی تەواوی دیمانەكە دەتوانیت سەردانی بەیجی فەرمی وەزارەتی كارەبا بكەیت
Faecbook : وەزارەتی كارەبا
https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=2472207982865693&id=731733593579816&__tn__=K-R


sawen