452 جار خوێندراوەتەوە 05/12/2019
وه‌زیری كاره‌با له چاوپێكه‌وتنێكی ئاژانسی ئانادۆڵدا : " تا ئێستا 72 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك دانراوه به ته‌واو بوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه سه‌دا 80 ی كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌بێت "
وەزیری کارەبا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌ندازیار کەمال محەمەد ساڵح لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵدا کێشە و گرفتەکانی بەردەم سێکتەری کارەبا دەخاتەڕوو و ئاماژە بەوە دەکات کە بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەکاربردن زیاتر و راشیدەگەیەنێت کە کێشەی گەورەی سێکتەری کارەبا سووتەمەنییە .
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی تا چه‌ند پرۆژه‌ی و به‌ستانی پێوه‌ری زیره‌ك به هاوبه‌شانی كاره‌با گاریگه‌ری باشتر كردنی كاره‌بای ده‌بێت؟
وه‌زیری كاره‌با ئه‌ندازیار محەمەد ساڵح گوتی:
جێبەجێکردنی پڕۆژەی پێوەری زیرەک بە بەشێک لە چارەسەرکردنی کێشەی بەردەم سێکتەری کارەبا دەزانێت و گرێبەستی پێوەری زیرەک لە ساڵی ٢٠١٧ واژووکرا کە لەبەر چەند هۆکارێک راوەستا، بەڵام لە مانگی هەشتی ٢٠١٩ دەستکرا بە جێبەجێکردنەوەی و تا ئێستا ٧٢ هەزار پێوەری زیرەک دانراوە، دانانی پێوەری زیرەک سەدا ٨٠ی کێشەی کارەبا چارەسەر دەکات، چونکە بە پلەی یەکەم زێدەڕۆیی لەسەر کارەبا ناهێڵێت.
هه‌ر له و چاوپیكهوتنهدا كه ئاژانسی ئانادۆڵ له‌گه‌ڵی ئه‌نجامی داوه ئه‌ندازیار كه‌مال محمد ساڵح وه‌زیری كاره‌با باسی له ئاستی به‌رهه‌مهینانی كاره‌با و كێشه‌كانی به‌رده‌م سیكتهری كاره‌با كردوه و له‌گه‌ل بوونی به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی كاره‌با و پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی كاره‌با باس كردوه .
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كه سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه
https://www.aa.com.tr/ks

