217 جار خوێندراوەتەوە 28/08/2020
روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كارەباوە
لەكاتێكدا وەزارەتی كارەبا هەموو هەوڵەكانی بەگەڕخستووە بۆ باشكردن و بەهێزكردنی ژێرخانی كارەبا ، كەچی لەلایەن بەیجی كوردستان گروپ دەسكاریی ناوەڕۆكی لێدوانێكی جەنابی وەزیریان كردووە بەوەی لەوەرزی زستانی داهاتوو 24 كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدرێت، ئێمە هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگاداردەكەینەوە كە جگە لەبەیجی فەرمی وەزارەتی كارەبا لە سۆشیال میدیا و ویب سایتی وەزارەت بەرپرسیار نین لە هیچ لێدوان و راگەیاندنی هەڵەو دەسكاریكردنی لێدوانەكان ، بەتایبەتی لەكاتێكدا كە وەرزی زستان چەند مانگێكی ماوەو بەهیچ شێوەیەك لێدوان نەدراوە بەوەی 24 كاتژمێر كارەبا دەدرێت.
وەزارەتی كارەبا بەپاڵپشتی ئەنجومەنی وەزیران لەم كابینەیەدا لەماوەی ساڵێكدا سەرەڕای پەتای كۆرۆناو قەیرانی دارایی ئەدایەكی بەرزی نیشانداو ستاف و فەرمانبەرانی وەزارەت لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ جێبەجێكردنی تەواویی پلانە تەكنیكیەكان بۆ گەیشتن بەكارەبای باشتر، بەڵام نەك بۆ وەرزی زستان كە چەند مانگێكی ماوەو خواستی بەكارهێنانی كارەبا دەگاتە بەرزترین ئاستی .
راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا
28/8/2020

sawen