82 جار خوێندراوەتەوە 01/09/2020
بەڕێوەبەری نوێی گشتی دیوان دەستبەكاربوو
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه به‌رواری 1ی ئه‌یلولی 2020 ئه‌ندازیار كه‌مال محمد صاڵح وه‌زیری كاره‌با ، رێزلێنانی پێشكه‌ش به به‌رێوه‌به‌ری پێشووی گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت محمد احمد سلێمان كرد به بۆنه‌ی دهستلهكاركیشانهوەی له پۆستی به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوان و دەستبەكاربوونی ئەردەڵان شوكری محمد وەك بەڕێوەبەری نوێی گشتی دیوان. .
له‌و مەراسیمەدا كە به ئاماده‌بوونی بریكاری وه‌زاره‌ت و راوێژكار‌و به‌رێوه‌به‌رانی گشتی وەزارەت بەڕێوەچوو، وەزیری كارەبا لە ووته‌یه‌كیدا سوپاسی هه‌وڵ و ماندوو بوونی بەڕێوەبەری پێشووی گشتی دیوان كرد كە لەماوەی رابردوودا به‌و په‌ری دڵسۆزییه‌وه كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام داوه‌و به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی نمونه‌یی وه‌زاره‌ت بووه ، هەر لەو مەراسیمەدا پیرۆزبایی لە ئەردەڵان شوكری محمد بەڕێوەبەری نوێی گشتی دیوان كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی لەئەركی نوێیدا و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
لەكۆتایی دا بەڕێوەبەری گشتی پێشووی دیوان سوپاسی وه‌زیری كاره‌باو ستافی وەزارەتی كرد، لەلایەن خۆیەوە ئه‌رده‌ڵان شوكری محمد به‌رێوه‌به‌ری نوێی گشتی دیوان سوپاسی وەزیری كارەبا و ستافی وەزارەتی كردوو داوای لێ‌كردن پاڵپشت و هاوكاریی بن بۆ ئەوەی بتوانێت لەكارەكانیدا سەركەوتوو بێت.


