214 جار خوێندراوەتەوە 13/08/2020
وەزیری كارەبا پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی هەولێری پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا كرد
ئەمڕۆ پێنچ شەممە رێكەوتی 13/ 8/2020 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە (ڤینسۆ گییۆم پۆپۆ) بەرپرسی نووسینگەی هەولێری پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا كرد.
لەدیدارەكەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی كارەبا و پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی كارەبا و كۆمپانیاكانی وڵاتانی ئەوروپا كرا. وەزیری كارەبا ئاماژەی بەو پرۆژەو كارانەی وەزارەت كرد كە سەرەڕای دۆخی سەختی ئابووری و كۆرۆنا بەپاڵپشتی ئەنجومەنی وەزیران لەهەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت ، تەوەرێكی دیدارەكە تایبەت بوو بەهەماهەنگی و هاوكاری هەردوولا بۆ هاتنی كۆمپانیاكانی وڵاتانی ئەوروپا تاوەكو لەهەرێمی كوردستان وەبەرهێنان لەكەرتی كارەبادا بكەن، هەروەها باس لە پەیوەندییەكانی وەزارەتی كارەبا لەگەڵ وەزارەتی كارەبای حكومەتی فیدراڵی كرا.
لەلایەن خۆیەوە بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا لەهەولێر وێڕای دەستخۆشی بۆ كارەكانی وەزارەت ئامادەیی هەموو هاوكاری و هەماهەنگییەكی دەربڕی بۆ هێنانی كۆمپانیاكانی كارەبا لەوڵاتانی ئەوروپا.


sawen