202 جار خوێندراوەتەوە 25/08/2020
وەزیری كارەبا پێشوازی لە وەزیری كشتوكاڵ كرد
ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی كرد لە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و شاندی یاوەری.
لەو دیدارەدا كە ئەمڕۆ رێكەوتی 25/8/2020 لەنوسینگەی تایبەتی وەزیری كارەبا بەڕێوەچوو؛ وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای دەستخۆشی لە وەزیرو ستافەكانی بۆ ئەو هەماهەنگی و هاوكارییەی كە لەنێوان هەردوو وەزارەتدا هەیە بۆ رێكخستن و بەڕێوەبردنی بەنداوەكان، هاوكات باس لەكارئاسانی و تاریفەی كارەبای پرۆژەكانی پەلەوەریی و كشتوكاڵی كرا ، بەتایبەتی كە لەكارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا گرنگی بە بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ دراوەو زۆر لەپرۆژەكان پێویستیان بەپاڵپشتی هەیە، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هیوای خواست هەماهەنگی و هاوكاریی لەنێوان هەردوو وەزارەت بەردەوام بێت. وەزیری كارەبا ئامادەیی وەزارەتەكەی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان دەكات، بەتایبەتی لەبواری كارئاسانی تاریفەی كارەبا و پاڵپشتیكردنی پرۆژەكانی پەلەوەریی و كشتوكاڵی دا .



sawen