وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان:پێشوازى لە کونسوڵی گشتی میسر دەکات
به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى فه‌رهه‌نگى و رۆشنبیرى و كلتورى رۆژى ۲۰۱۹/۱۱/۲٦به‌رێز (حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید)وه‌زیرى رۆشنبیرى ولاوان له‌دیوانى وه‌زاره‌ت چاویكه‌وت به (ئه‌حمه‌د جیهاد حارس)كونسوڵى گشتى كۆمارى مسرله‌هه‌ولێر.
له‌م دیدارەدا باس له په‌یوه‌ندى فه‌رهه‌نگى و رۆشنبیرى و هونه‌رى نێوان هه‌ردولاكرا، جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌و ئه‌نجامدانى چالاكى هاوبه‌شى نێوانیان وهاوكات گفتوگۆ له‌باره‌ى چه‌ند چالاكى و ڤستڤاڵێك كرا كه بریاره له‌داهاتودا ئه‌نجام بدرێن به به‌شدارى و هاوبه‌شی هه‌ردولا .
هەرلەم دیدارەدا وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان تیشکی خستە سەر پرس و بابەتە مێژوویەکان کەلەقۆناغی ڕابردودا میسر هاوکاری کوردبووە و پەیوەندی لەمێژینە لەنێوان کورد‌و گەلی میسر هەیە لەوانە دەرکردنی (ڕۆژنامەی کوردستان)لەلایەن بەدرخانییەکان لەساڵی ۱۸۹۸ و کارپێکردنی (ڕادیۆی کوردی) لەساڵی ۱۹٥۷ وەڵامدانەوەکەی (جمال عبدالناسر) سەبارەت بەداخستنی ڕادیۆک
وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان باسی ڕیشەی قوڵی بواری ڕۆشنبیری و ئەدەبی وکلتوری میسری کرد بەرلە فتوحاتی ئیسلام بەڵگەش بۆئەم مێژووە گەورەی و فراوانی کتێبخانەی(ئەسکەندەرون)ەیە
کونسوڵی گشتی میسر سوپاسی وەزیری ڕۆشنبیری ولاوانی کرد وتی زۆردڵخۆش بووم بە بیستنی ئەم زانیاری و مێژووەی کە لەڕابردو تائەمڕۆ هەیەو بەبایەخەوە هەوڵی هاوبەش دەدەین لە بواری ڕۆشنبیری وهونەری و فەرهەنگی