هانی کۆمپانیا چالاکەکانی بواری نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان دەدرێ چالاکیەکانی پشتگیری کۆمەڵایەتی ئەنجامدام بدات. حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان هانی سەکۆیەکی کراوە دەدەن لە پێناو تاوتوێ کردنی ئەو رێگایانەی کە بەهۆیەوە کەرتی تایبەت بتوانێت پێکەوە لەگەڵ حکومەت کاربکات بە مەبەستی رەخاساندنی بارودۆخێکی چاک بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان. حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە لەوەی کە پەرەپێدانی بارودۆخی ناوخۆ و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان لە پێشەنگی پەرەپێدانی بەردەوامی سەرچاوەکانی ووزەدا دەمێنێتەوە لە هەرێمدا چونکە پەیماننامەی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە ناسراوە بە (United Nations Global Compact (UNGC و هانی خاوەنکاران دەدات سیاسەتی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لە کارەکانیاندا لەخۆبگرن، لەناو یاسای نەوت و غازدا جێگیر کراوە.

کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بە دوو شێواز بەرنامەکانی پشتگیری کۆمەڵایەتی ئەنجام دەدەن. یەکەم، کۆمپانیاکان لەکاتی ئیمزاکردنی گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەش و هەروەها لەو کاتەشدا کە نەوتی قازانج (profit oil) بەرهەمدێنن بڕە پارەیەک دەدەن بەناوی پاداشتی بنیاتنانی تواناکان. پارەی بنیاتنانی تواناکان بۆ پشتگیریکردنی بەرنامە کۆمەڵایەتیە گەورەکان لەوانەش پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری خەرج دەکرێت.

دووەم، زۆربەی کۆمپانیاکان پرۆژەی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆیان هەیە کە لەلایەن خۆیانەوە پارەی بۆ دابین دەکرێت. ئەم خشتەیەی خوارەوە داتای ئەو پرۆژانەی پشتگیری کۆمەڵایەتی لەخۆگرتووە کە لەلایەن کۆمپانیاکان خۆیانەوە پارەی بۆ دابینکراوە:

چۆن پرۆژەکانی پشتگیری کۆمەڵایەتی هەڵدەبژێرێن و پلانیان بۆ دادەڕێژرێت:

 ٭بۆ هەر گرێبەستێکی بەرهەمهێنانی هاوبەش (PSC)، لیژنەیەکی بەڕێوەبردن پێکدەهێنرێت، کە پێکهاتووە لە نوێنەرانی کۆمپانیاکە و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان. لیژنەی بەڕێوەبردن بە دانەبڕاوی کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەرەوپێشچوون لە بلۆکەکانی بەدواداگەڕاندا. 

چاوپێکەوتنێکی شاهۆ ساڵح، راوێژکاری پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بخوێنەرەوە سەبارەت بە سیاسەتەکانمان بۆ پشتگیری و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی (CSR).

لەم لینکە دەرەکییانەی خوارەوەدا، زانیاری زیاترت بەرچاو دەکەوێت سەبارەت بە بەرنامەی پشتگیری کۆمەڵایەتی کۆمپانیا کارکەرەکان لە هەرێمی کوردستاندا:

ئەداکس پێرۆلیەم (راپۆرتی ساڵانەی 2012 سەبارەت بە پرۆژەکانی پشتگیری کۆمەڵایەتی لە کوردستان).

چالاکی پشتگیری کۆمەڵایەتی کۆمپانیای ئەفرن و ئامانجەکانی پشتگیری کۆمەڵایەتی 2012 یان.

کریسێنت پێترۆلیەم

دانا غاز

گەنەل ئێنەرجی

ماراسۆن ئۆیڵ

ئێم ئۆ ئێڵ (کالیگران)، پرۆژەکانیان لەسەر پشتگیری کۆمەڵایەتی 2011 – 2013.

ماڵپەری کۆمپانیای ئۆ ئێم ڤی و پلان و بودجەی پرۆژەکانیان لەسەر پشتگیری کۆمەڵایەتی.

وێسترن زاگرۆس – کلیک لەم لینکە بکە بۆ بینینی ووردەکاری پرۆژەکانیان لەسەر پشتگیری کۆمەڵایەتی.