باڵوێزى فەڕەنسا سەردانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى کرد
جار خوێندراوهتهوه
551 ,
11/10/2011
ئەمڕۆ رۆژى 11-10-2011 بەرێز سینان چەلەبی وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پێشوازى کرد لە (دۆنى گویێخ) باڵوێزى کۆمارى فەرەنسا لە عێراق، بە یاوەرى د.تیسۆ کونسوڵى گشتى فەرەنسی لە هەولێر وە کنسوڵى بازرگانى لە کنسوڵخانەى فەرنسى و شاندێکى دبلۆماسى فەرەنسى لە باڵوێزخانەى فەرەنسى بەڕێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى خۆشحالى خۆى دەربڕى بەرامبەر سەردانى بەڕێزیان بۆ هەرێمى کوردستان وە بەهێزبوونى پەیوەندیەکانى ئابوورى و ڕۆشنبیرى لە نێوان هەرێمى کوردستان و فەرەنسا لەلایەن خۆیانەوە بەرێز باڵوێزى فەرەنسى جەختى کردەوە لەسەر هەنگاوەکانى بەهێزکردن و پەرەپێدانى ئابوورى وە هاتنى کۆمپانیا و ئەزموونى تەکنەلۆجیاى فەرەنسى لە ڕاگەیاندن و گواستنەوە و
چیمەنتۆ و ئەمەش ماناى دووپاتکردنەوەى وڵاتى فەڕنسایە کە گرنگى دەدات بە هەرێمى کوردستان وەک پێگەیەکى گرنگ لە عێراقی فیدراڵ، ئەمەو بەرێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لە وڵامى باڵوێزى فەرنسادا تیشکى خستە سەر سیاسەتى ئابوورى هەرێم و پلانى حکومەت بۆ پەرەپێدانى ئابوورى و دوارۆژى پیوەندییەکانى بەرێزیان شیکردنەوەیەکى کورتیان پێشکەش بە شاند میوان کرد و کە تیایدا ئاماژەى بە چەند زانیارى و داتا دەکات بە رەوشى ئابوورى هەرێم و سەقامگیرى لە گشت بوارەکانى بیزنس لە هەرێم.