وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى لە کونسولگەرى شانشینی ئوردن کرد
جار خوێندراوهتهوه
522 ,
31/07/2011
بەمەبەستى زیاتر گرنگیدان بە پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و شانشینی وڵاتى ئوردن و هەموارکردنى زیاترى بوارى گەشەپێدان بە لایەنى ئابوورى و بازرگانى، ئەمڕۆ (31-7-2011) بەرێز (سینان چەلەبی) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى کرد لە (فائیز خورى) کونسەڵگەرى شانشینی ئەردن لە هەرێم.
سەرادنى بەرێزیان بۆ وەزارەت دوو تەوەرى لە خۆگرتبوو، یەکەمیان : پتەوکردنى پەیوەندییەکانى ئابوورى و گرنگى زیاتر بە ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هەرێم و شانشینى ئوردن، هەروەها زیاتر سوود وەرگرتن لە گشت بوارەکانى ئابوورى و بازرگانى کە بتوانرێ سوودى بۆ هەردوو لایەن هەبێ و هەر یەکە دەروازەیەک بن بۆ ئەوەى دیکە، لە تەوەرى دووەمیشدا باس لە هەماهەنگى نێوان کونسوڵگەرى ئوردن لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى بۆ بەستاندنى کۆنفراسێکى ئابوورى لە هەولێر کە مەبەستى ئاشنایەتى نێوان کەرتى تایبەتى هەرێم و کۆمپانیا و کەرەتى بیزنسى ئوردن و دەستنیشان کردنى چەند بوار و خاڵێک بۆ کارى هاوبەش، وا بریارە لە ئایندەیەکى نزیکدا ئەو کۆنفڕانسە ببەسترێ و کە بەسەرپەرشتى حکومەتى ئوردن دەبێ و بە بەشداریکردنى چەندین وەزیرى پەیوەندار و بیزنسکاران و لایەنى پەیوەندیدارى بوارى ئابوورى و بازرگانى، شیاوى باسکردنە کە وڵاتى ئوردن دووەم وەڵاتى عەرەبیە کە کونسوڵگەرى خۆى لە هەرێمى کوردستان بە فەرمی کردۆتەوە