وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى لە باڵیۆزى ئوسترالیا لە عیراق دەکات
جار خوێندراوهتهوه
606 ,
31/07/2012
سەرلەبەیان ئەمرۆ بەڕێز (سنان چەلەبى) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لە دیوانى وەزارەت پێشوازى کرد لە خاتوو (لیندا ساکس) یاڵوێزى ئوسترالیا لە عیراق، لە میانەى سەردانەکەیاندا باس لە دەرفەتەکانى رەخساو بۆ کۆمپانیا ئوسترالیەکان کرا لە گشت سەکتەرەکان بەتایبەتى کشتوکاڵ و بازرگانى نەوت و گاز راهێنان و پەروەردە
لەلایەن خۆشیەوە بەڕێز (سنان چەلەبى) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بە گەرمى بەخیرهاتنى شاندى میوانى کرد و پاشان تیشکى خستە سەر پەیوەندیەکانى هەرێمى کوردستان لە روانگەى بازرگانیەوە لەگەڵ گشت وڵاتانى جیهان و گرنگى بەهێزکردنى پەیوەندى ئابوورى لەگەڵ وڵاتى ئوسترالیا.
لەلایەن خۆشیەوە خاتوو لیندا خۆشحاڵى خۆى نیشاندا بەرامبەر ئەو پێشکەوتنە زۆرەى کوردستان کە رۆژلەدواى رۆژ پەرەسەندنى گەورە بەخۆیەوە دەبینى.