English عربى كوردی
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم جەخت لە سەر وەرگرتنەوەی شایستە داراییەكانی جوتیاران دەكاتەوە

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 501 , 05/02/2020

بە مەبەستی داكۆكردنی لە ماف و گەڕانەوەی شایستە داراییەكانی ساڵانی پێشووی جووتیاران، بەرێز (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (سپێدە)دا جەختی لە سەر وەرگرتنەوەی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە و راشی دەگەیەنێت:

 كە لەم پێناوەدا سەرجەم تواناكانمان دەخەینەگەڕ، تا بە ئەركی خۆمان هەڵسین و شایستە داراییەكانی جووتیاران تا بە زووترین كات پارەی جووتیاران سەرف بكرێت، هەر لە میانی دیدارەكەدا بەڕێزیان زیاتر تیشك دەخاتە سەر قۆناغەكانی چاكسازی كە لە هەردوو كەرتەكانی پیشەسازی و بازرگانیدا ئەنجام دەدرێن، لە تەوەرێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەدا باس لە فەراهام كردنی كەشێكی لەبار بۆ زیاتر ڕایی كردنی مامەڵەی بازرگانەكان و خاوەن كۆمپانیان و هاوڵاتییان كە مامەڵە و كاریان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەبێت، هەر لە سەرەتای كابینەی تازەوە سەرجەم هەوڵەكانیان لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی چر كردۆتەوە بۆ ئەوەی رۆتین كەم بكرێتەوە و ئاسانكاری زیاتر پێشكەش بەهاوڵاتیان بكرێت، وەزیری بازرگانی وپیشەسازی ئەوەشی ڕاگەیاند كە لەقۆناغی ئەمڕۆدا هەر هاوڵاتییەك خوازیاری دامەزراندنی كۆمپانیا بێت دەتوانێت لە ئۆفیسەكەی خۆی و هەر لە رێگەی ئۆنلاینەوە راستەوخۆ داواكاری تۆماركردنی كۆمپانیا پێشكەش بە وەزارەت بكات و كارەكەی بە زووترین كات بۆ رایی دەكرێت.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7846 ميوانى ئيمڕۆ
1647531 گشت ميوانه‌كان