English عربى كوردی
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رۆژی ئاڵای بەرز نرخاند

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1354 , 17/12/2017

بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی دیوان و راوێژكاران و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەت و سەرجەم فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەت لە نێو باڵەخانەی وەزارەت، بە خولەكێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان و بەرز راگرتنی سروودی ئەی رەقیب و دانانی ئاڵای كوردستان ئەو رۆژەیان بەرز نرخاند.

لە سەرەتای رێورەسمەكە (موحەمەد مەجید) بەرێوەبەری كارگێری دیوانی وەزارەت وتەیەكی لەسەر ئاڵای كوردستان پێشكەشكرد، دواتر بەرێز (عەبدولرەزاق عوسمان ناوەندەیی) بەرێوەبەری گشتی دیوان، تیشكی خستە سەر قوربانی كورد و كوردستان بە دەست دوژمنانی بێگانە و حكومەتە ستەمكارەكانی پێشووی عێراق و هەروەها گرنگی رۆژی ئاڵا و كوردستان، كۆتایی رێورەسمەكە بە سروودی ئەی رەقیب بەرز نرخێرا و بووە جێگەی خوشحاڵی ئامادەبووان و فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.  




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7883 ميوانى ئيمڕۆ
1647568 گشت ميوانه‌كان