لە پێناو هاوسەنگ راگرتنی بازاڕەكاندا رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 26-2-2020 بەرێز كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە ئامادەبوونی بەرێزان نەوزاد ئەدهەم بەرێوەبەری گشتی بازرگانی و سوار عەزیز بەرێوەبەری گشتی پلاندانان و شێخ ئاراس رەئووف بەرێوەبەری گشتی پیشەسازی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەشێك لە بازرگانانی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان سازكرد.
دوای بەخێرهاتن لە وتەیەكدا بەرێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازی تیشكی خستە سەر رۆڵی گرنگی بازرگانەكان لە بەشداربوون و بەهێزكردنی ژێرخانی ئابوووری هەرێمدا و جەختیشی كردەوە كە ئەمڕۆ ئەركی بازرگانەكان گرنگتر دەبێت و پێویستە هاوسەنگی بازاڕ رابگرن و بەهیچ شێوەیەك رێگە بە كەسانێك نادرێت یاری بە نرخی كاڵا و شت و مەك بكات، هەروەها بەڵێنی بە سەرجەم بازرگانەكانیش دا كە ئاسانكاری تەواویان بۆ بكات بەمەبەستی كەمكردنەوەی رۆتین لەسەر سنوورەكان.
پاشان بەشداربووان راو و بۆچوون و سەرنجی خۆیان خستە روو، بە تێر و تەسەلی باسیان لە گیرو گرفتەكانیان كرد لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا چەند راسپاردەیەكی گرنگ كەوتنەوە كە دەبنە مایەی پەرەپێدان و زیاتر چالاك بوونی كەرتی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان.