English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى سەردانى فەرمانگە و بەڕێوەبەراتییەکانى سەر بە وەزارەت لە شارى دهۆک کرد

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 507 , 11/08/2011

بەمەبەستى ئاگادار بوون لە چۆنیەتى بەڕێوە چوونى کاروبارى فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتییەکانى سەر بە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى لە شارى دهۆک، رۆژى (10-8-2011) بەرێز (سینان چەلەبی) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان و چەندین بەرپرسان و راوێژکارانى وەزارەت، سەردانى شارى دهۆکیان کرد، لەسەرەتادا سەردانى پارێزگاى دهۆکیا کرد و لەلایەن (تەمەر ڕەمەزان) پارێزگارى دهۆک پێشوازى لە شاندى وەزارەت کرا، دواتر سەردانى فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتییەکانى سەر بە وەزارەت کرا بۆ دیارى کردنى کێشە و گرفت و چۆنیەتى بەڕێوە چوونى کاروبارى هاوڵاتیان و دەست نیشان کردنى ئەو کۆسپ و تەگەرانەى دەکەونە کاروبارى رۆژانەى ئەو فەرمانگا و بەرێوەبەرەتیانەى کە سەر بە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازین، دواتر سەردانى سایلۆکان کرا لە ناوچەکانى (شێخان و فایدە)، بۆ زانینى هەڵومەرجی وەرزى بازارگێرى و وەرگرتنى دانەوێلە و گەنم و جۆ لە هاوڵاتیان، پاشان زۆربەى کۆگاکانى سەر بە وەزارەت بەسەر کرانەوە کە چەندین تێروانین و بیرۆکەى تازە لەلایەن جەنابی وەزیرەوە پێشکەش بە کارمەندانى وەزارەت لەو شارە کرا، لە کۆتاییشدا وێڕاى دەست خۆشى و سوپاس و پێزانینی وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بۆ بەرێز پارێزگارى دهۆک، ئەمەش لە بڕى یارمەتیدانى فەرمانگە و بەرێوەبەراتییەکانى وەزارەت لەلایەن پارێزگاى دهۆک بۆ هەماهەنگى و کار ئاسانى نێوان پارێزگا و بەرێوەبەراییەتیەکان بە تایبەت دابین کردنى ئوتۆمبێل و مۆلیدە و سوتەمەنى پێویست بۆ گشت لق و بەشەکانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى لە شارى دهۆک


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان