رۆژی (پێنچشەممە)
رێكەوتی (31-1-2019) شاندێكی وڵاتی بەلجیكا سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
كرد، شاندەكە لەلایەن دكتۆر (عەبدولرەزاق عوسمان ناوەندەیی) بەرێوەبەری گشتی دیوانی
وەزارەت پێشوازیان لێكرا.
سەرەتا بەرێز بەرێوەبەری گشتی دیوان، كورتە باسێكی دەربارەی رەوشی ئێستای هەرێم بە گشتی و بازرگانی و پیشەسازی بە تایبەتی بۆ میوانان خستە روو، دواتر تاوتوێ و بەدواداچوون بۆ پەیوەندییەكانی ئابووری هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی میوان كرد، لە دانیشتەكەدا شاندی میوانیش، ئامادەیی خۆیان بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان وڵاتی بەلجیكا و هەرێمی كوردستان دەربڕی، تا لە داهاتوودا كاری هاوبەشی نێوان پەرەی زیاتری پێبدرێت و بەرەو ئاستێكی باڵا بچێت.