سه‌ردانى شاندێكى كۆمپانیاكانى توركیا بۆ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى
جار خوێندراوه‌ته‌وه
470 ,
03/04/2011
به‌رێزان راوێژكارانى په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروبارى یاسایی وه‌زاره‌ت رۆژى (3-4-2011) پێشوازیان كرد له شاندێكى كۆمپانیاكانى توركیا له دیوانى وه‌زاره‌ت وه له میانى سه‌ردانه‌كه هه‌ر دوو به‌رێزان خۆشحاڵى خۆیان دهربرِى به‌رامبه‌ر هاتنى ئه‌زموون و ته‌كنۆلۆژیاى كۆمپانیاكانى توركیا بۆ هه‌رێمى كوردستان كه له كاتێكدا گشت بواره‌كانى بیناسازى و سهكتهره جۆراوجۆره‌كانى ته‌كنۆلۆژیاى پێشكه‌وتوو ده‌بێته مایه‌ى زیاتر پێشخستنى ئه‌م پرۆسه و به‌رچاوى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی وه‌زاره‌تیان نیشاندا بۆ كار ئاسانى هاتنى ئه‌و كۆمپانیانه و كردنه‌وه‌ى لقی خۆیان له هه‌رێم، له‌گه‌ڵ وهلاَم دانه‌وه‌ى هه‌ر پرسیارێك یان چاره‌سه‌رى گرفتێك كه دوچارى كێشه به‌رامبه‌ر چالاكی و كار‌و ئه‌ركه‌كان بۆ ئه‌و كۆمپانیانه كه هه‌بێت