English عربى كوردی
كۆمپانياكانى بلاروسيا ئاماده‌ن وه‌به‌رهينان له‌ بوارى پيشه‌سازى له‌ هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1154 , 17/09/2014

  سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى 17/9/2014 به‌ڕێز (ساماڵ سه‌ردار) وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى له‌ ديوانى وه‌زاره‌ت پێشوازى كرد له‌ شاندێكى حكومى و كه‌رتى تايبه‌تى وڵاتى بيلاروسيا كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان (فلاديمير ماكاى) وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ و به‌ڕێز (ئه‌ندرێ ساڤينيغ) باڵيۆزى وڵاتى ناوبرا و بۆ كاروبارى توركيا و عێراق وه‌ نوێنه‌رانى كه‌رتى پيشه‌سازى وڵاتى ئاماژه‌بۆكراو له‌ ديدارێكدا وێراى به‌خێرهێنانييان له‌لايه‌ن جه‌نابى وه‌زيرى گفتوگۆى پێويست كرا له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ى خواره‌وه:

1-   دانانى نه‌خشه‌ رێيه‌ك بۆ چۆنيه‌تى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێون هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى بيلاروسيا به‌ ئامانجى بوژانه‌وه‌و بونيادنانى كه‌رتى پيشه‌سازى، چونكه‌ بازارى هه‌رێمى كوردستان كه‌شێكى له‌بارى هه‌يه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ رووى پيشه‌سازييه‌وه‌ و هاوكات ده‌توانرێت سوود له‌ ئه‌زموون و تواناى وڵاتى ناوبراو وه‌ربگيرێت له‌م بواره‌دا.

2-   له‌ ديداره‌كه‌دا جه‌نابى وه‌زير ئاماده‌يى هه‌رێمى كوردستانى نيشاندا بۆ ئه‌نجامدانى چه‌ند پرۆژه‌يه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولايه‌ن له‌ بوارى پيشه‌سازى وه‌ له‌ ڕێگه‌ى كه‌رتى تايبه‌ت.

3-   وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى ناوبراو تيشكى خسته‌ سه‌ر هه‌وڵه‌كانيان بۆ به‌هێزكردنى په‌يوه‌نديه‌كانيان له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌ ڕێگاى كردنه‌وه‌ى قونسڵگه‌رى وڵاته‌كه‌يان له‌ هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ى هێڵى ئاسمانى راسته‌وخۆ له‌نێوان هه‌ردوولادا، هاوكات ئاسانكارى بۆ پێدانى فيزه‌ به‌ پياوانى كارى هه‌رێمى كوردستان وه‌ بريار وايه‌ له‌ ئاينده‌دا كۆمپانياكانى بيلاروسيا به‌شدارى پيشانگاى نێوده‌وڵه‌تيه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر رێكخستن و به‌ستنى كۆنفراسى هاوبه‌شى ئابوورى كرده‌وه‌ بۆ كۆمپانياكانى كه‌رتى تايبه‌ته‌ به‌ ئامانجى ئه‌نجامدانى كارى هاوبه‌ش له‌نێوانيان.



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان