وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی پیشەسازی كۆبوویەوە
جار خوێندراوهتهوه
676 ,
23/07/2019
رۆژی سێشەممە رێكەوتی (23/7/2019) بەرێز (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پیشەسازی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد.
كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی بەرێزان دكتۆر(عەبدولرەزاق عوسمان ناوەندەیی) بەرێوەبەری گشتی دیوان و (شێخ ئاراس رەئووف) بەرێوەبەری گشتی پیشەسازی، بەرێوەبەرانی لق و بەشەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی پیشەسازی، سەرەتا جەنابی وەزیر تیشكی خستە سەر گرنگی سێكتەری پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان، هەروەها چۆنیەتی پەرەپێدان بە كاروباری ئیداری و نەهێشتنی رۆتین لە گشت دام و دەزگا و بەرێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەت، دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە چەندین راو و بۆچوون و پرس ئاڵۆگۆڕ كران، بە مەبەستی زیاتر پێشخستنی بواری پیشەسازی و كارئاسانی زیاتر بۆ وەبەرهێنەران و پیشەوەران تا لە هەرێمی كوردستان كار و پرۆژەی پیشەسازی ئەنجام بدەن.