وەزیرى بازرگانی و پیشەسازى پێشوازى لە کونسوڵى گشتى کۆمارى ئیسلامی ئێران دەکات
جار خوێندراوهتهوه
1012 ,
27/01/2015
وەزیرى بازرگانی و پیشەسازى پێشوازى لە کونسوڵى گشتى کۆمارى ئیسلامی ئێران دەکات
بەمەبەستى بەهێزکردنی پەیوەندی ئابوورى و بازرگانی نێوان هەرێمى کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ ٢٠١٥/١/٢٧ بەڕێز (ساماڵ سەردار) وەزیرى بازرگانی و پیشەسازى حکومەتی هەرێمى کوردستان پێشوازى کرد لە (مورتەزا عیبادی) کونسوڵى گشتى کۆمارى ئیسلامی ئێران، لە سەرەتاى دانیشتەکەدا باس لە رەوشى بازرگانی و پیشەسازى هەرێم کرا پاشان باسی چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئاڵوگۆڕى بازرگانی هەردوولا کرا، هەروەها کاراکردنی رۆڵى کۆمپانیاکانی ئێران لە دامەزراندنی ناوچەى پیشەسازى لە کوردستان ، وەزیرى بازرگانی و پیشەسازى جەختى کردەوە لەسەر چالاکی بازرگانی دەروازەکانی نێوان هەردوو لا لە دەروازە سنوورییە هاوبەشەکان ، لە کۆتاییشدا لایەنى ئێرانى پێشنیارى دامەزراندنی کۆمپانیایەکى هاوبەشیان کرد بۆ ئاسانکارى زیاترى ئوتۆمبێلە بارهەڵگرەکان تا بتوانن کار و چالاکییەکانیان بە ئاسانی جێبەجێ بکەن بۆ زیاتر کاراکردنی ئاڵۆگۆڕى بازرگانی نێوان هەردوولا.