ئەمڕۆ ١٤/١١/٢٠١٤ بەڕێز(ساماڵ سەردار) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەری شاندێکی وەزارەت بەشداری کرد لە کردنەوەی دەیەمین پێشانگای سلێمانی ، شایانی باسە ئەم پێشانگایە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و (١٥٠) کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە (٢٠) وڵاتی جیهانەوە وەک (ئەمریکا ، ئەڵمانیا ، فەرەنسا ،ئیتالیا ، سویسرا ، یابان،چین، مالیزیا ،کۆریا،تایلاند،تورکیا،لوبنان،اردن،ئێران ،میصر،سوریا،عيراق ) بەشدارییان تێداکردووە .
کردنەوەی ئەم پێشانگایە لەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوچەکەدا گرنگی تایبەتی خۆی هەیە و ئەوە دەسەلمێنێت کە هیچ هەڕەشەیەک ناتونێت ببێتە بەربەست لە پێش پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەم جۆرە پێشانگایانە ڕۆڵێکی بەرچاودەبینن لە جموجوڵی بازرگانی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان وهانی سەرمایەدارانی بیانی دەدات کە سەرمایەکانیان لە کوردستان بخەنەگەڕ و کردنەوەی لقی کۆمپانیا بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان .