English عربى كوردی
چاوپیَكه‌تنى گۆڤارى فۆربیس –Forbes له‌گه‌ڵ وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 471 , 31/01/2011

رۆژى 30-1-2011 گۆڤارى فۆربیسى ئه‌مه‌ریكى چاوپیَكه‌وتنیَكى له‌گه‌ڵ به‌ریَز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان ئه‌نجامدا، كه‌ گۆڤاریَكى تایبه‌تمه‌نده‌ له‌ بوارى دارایی جیهان و ره‌وشى ئابوورى ولاَتان و خه‌ڵكانى سه‌رمایه‌دار ئه‌م دیداره‌ى به‌ریَز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى چه‌ندین بابه‌تى له‌ خۆ گرت و كه‌ ده‌كریَت وه‌ك شیكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ چالاكى بازرگانى و ره‌وشى ئابوورى هه‌ریَم هه‌ژمار بكریَت. له‌سه‌ره‌تادا به‌ریَزیان باسی په‌یوه‌ندییه‌كانى ئابوورى و بازرگانى هه‌ریَم له‌گه‌ڵ ولاَتانى ده‌وروبه‌ر به‌ تایبه‌ت ولاَتى توركیا كه‌ ده‌روازه‌یه‌كى گرنگى هه‌ریَم و عیَراقى فیدرِاڵه‌ بۆ گشت جیهان و ئه‌وروپا، هه‌وه‌رها بوژاندنه‌وه‌ى ئابوورى هه‌ریَم به‌شیَوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له‌م ده‌وازه‌یه‌دا ده‌بیَت. پاشان گرفته‌ نیَوده‌وڵه‌تییه‌كان باسی لیَوه‌كرا كه‌ هه‌ریَمى كوردستان و عیَراق چۆن ده‌پاریَزیَت له‌م قه‌یرانه‌ كه‌ زۆربه‌ى ولاَتانى جیهانى گرتۆته‌وه‌ به‌لاَم هه‌ریَمى كوردستان به‌شیَوه‌یه‌كى زۆر كه‌م خۆى پاراست له‌م قه‌یرانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى عیراق و هه‌ریَم به‌رهه‌مهیَنه‌رى په‌ترۆڵن و بازارى په‌ترِۆڵ گۆرِانكارى ئه‌وتۆى نه‌بووه‌. پاشان به‌ریَز (سینان چه‌له‌بی) تیشكى خسته‌ سه‌ر بنه‌ما ستراتیجییه‌كانى په‌رپیَدانى ئابوورى هه‌ریَم و ژیَرخانى گشت بواره‌كانى په‌روه‌رده‌ و خویَندنى بالاَ كه‌ نه‌وه‌یه‌كى دوارۆژ چاوه‌رِوان ده‌كریَت له‌ ژیَر ئه‌م سیسته‌مه‌داكه‌ شان به‌شانى ولاَتانى پیَشكه‌وتووى جیهان له‌ خزمه‌تى ئه‌م میلله‌ته‌دا ده‌بیَت. هه‌روه‌ها چه‌ندین بابه‌تى تر له‌م دیداره‌ى گۆڤارى FORBES به‌ریَز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى روونكردنه‌وه‌ى پیَویستى پیَشكه‌ش كرد، شایانى باسه‌ ئه‌و گۆڤاره‌ ریپۆرتاژیَكى سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشى ئابوورى كوردستان وه‌ك به‌شى دووه‌م له‌ مانگى داهاتوودا بلاَوده‌كاته‌وه‌، جیَگاى ئاماژه‌شه‌ كه‌ خویَنه‌رى ئه‌و گۆڤاره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ى (25) ملیۆن كه‌س له‌ گشت جیهان. به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان