ئاگادارى
جار خوێندراوهتهوه
859 ,
09/09/2018
وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى /بەڕێوەبەرایەتى گشتى دیوان /بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى یاساىى بەشى گرێبەستەکان پرۆژەى (دابین کردنى پێداویستیەکانى بە بازارکردنى ساڵى/٢٠١٨) دەرگاى تەندەرینک واڵا دەکات بۆ هەر بەڵێندەر و کۆمپانیایەک کە ئارەزوى بەشداربوونى هەیە سەر لە بەرێوەبەرایەتى کاروبارى یاسایی / بەشى گرێبەستەکان بدات بە مەبەستى وەرگرتنى وێنەیەک لە تەندەر و مەرجەکانى بەلێندەرایەتى پرۆژەى سەرەوە بە مەرجێک وەرگرتنى ئەو تەندەرانە دەبێ لە ناو زەرفێکى مۆرکراو دابێ وە ناونیشانى بەلێندەر یا کۆمپانیاى لەسەر نوسراو بێت و پێش کەشى بکات بە بەشى گرێبەستەکانى لە دیوانى وەزارەت دوا کاتیش بۆ وەرگرتنى تەندەرەکان کاتژمێر (١٢) ى نێوەرۆ لە رۆژى ( دوو شەممە ) رێکەوتى (2018/9/10)دەست پێ دەکات و دوا كات بۆ پێشكهش كردن کاتژمێر (١٢) ى نێوەرۆ رۆژى ( سێ شەممە ) رێکەوتى (2018/9/25). پاڵپشت بە ناوەرۆکى مادە (٥) بڕگە (١) خاڵى (ج) لە رێنماى جێ بە جێ کردنى گرێبەستە گشتیەکان.
مەرج نیە وەزارەتمان بە نزمترین نرخى تەندەر ڕازى بێت، وە کرێ ى بڵاوکردنەوەى ڕاگەیاندن دەکەوێتە ئەستۆى ئەو کەسەى کە کەم کردنەوەى لەسەر دەگیرسێتەوە.