English عربى كوردی
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەردانی كونسوڵی كۆماری چین دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 609 , 24/02/2020

رۆژی دووشەممە رێكەوتی 24-2-2020 بەرێز كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەری راوێژكاری پەیوەندییەكان و بەرێوەبەری گشتی پلاندانان و بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەت سەردانی سەركونسوڵی كۆماری چینى لە هەولێر كرد، لەلایەن بەرێز (نی روتشى)، سەركونسوڵ پێشوازییەكی گەرمی لێكرا.

 له دانیشتنێكدا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پرسە و هاوخەمی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو باروودۆخە تایبەتەی كە ئێستا گەلی چین پێی تێپەڕ دەبن و هیوای خواست گەلی چین و حكومەتی چین سەربكەون بەسەر ئەو ڤایرۆسەی كە بۆتە هەڕەشە بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی هه روەك چۆن لە رابردوودا گەلی چین توانیویەتی سەربكەوێت بەسەر گشت نەهامەتیەكاندا، وە لەلای خۆشیەوە سەركونسوڵی كۆماری چین خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و زۆر سوپاسی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد سەبارەت بەو هەماهەنگییە پتەوەی كە لە نێوان هەردوولادا هەیە وپەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەردوولای بە گرینگ و كاریگەر وەسف كرد.

 لە كۆتاییشدا بە تێرتەسەلی باس لەو گیر و گرفتانە كران كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە سەریانهەڵداوە و بوونەتە ئاستەنگ لە بەردەم جموجۆڵی بازرگانی نێوان هەردوولا، هەروەها دۆزینەوەی رێگە چارەكان بۆ بەردەوام بوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان كۆماری چین و هەرێمی كوردستان تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو.

 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7846 ميوانى ئيمڕۆ
1647531 گشت ميوانه‌كان