English عربى كوردی
شانديَكى حكومى ولاَتى سويد سةردانى هةريَمى كوردستان كرد كۆمپانیاكانى سویدى پرۆژه‌ و چالاَكى له‌ هه‌ریَمى كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 413 , 23/01/2011

به‌رِیَز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان پیَشوازى كرد له‌ شاندیَكى حكومى و كه‌رتى تایبه‌تى ولاَتى سوید كه‌ پیَكهاتبوو له‌ دوو پاریَزگاى سوید و گرووپیَكى كۆمپانیاكانى (B.A.E systems) و خاتوو (نینا لایلا) پاریَزگارى شارى (ئۆربیۆ) كه‌ خۆشحاڵى خۆیان ده‌ربرِى بۆ سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌ریَمى كوردستان. ئه‌مه‌و به‌رِیَز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى هیواى خواست كه‌ كۆمپانیاكانى سوید به‌شدار بن له‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى كوردستان، سوود وه‌رگرتن له‌ ته‌كنه‌لۆژیاى سویدى و زیاتر په‌یوه‌ندى كردنه‌وه‌ى نیَوان هه‌ریَم و ولاَتى سوید، شیاوى باسه‌ سه‌ردانى شاندى ناوبراو ده‌بیَته‌ هه‌نگاویَك بۆ ئه‌وه‌ى ولاَتانى ئه‌سكه‌نده‌نافیا چالاَكى و پرۆژه‌ى بازرگانى و پیشه‌سازى له‌ هه‌ریَمى كوردستان ئه‌نجام بده‌ن. دواتر برِیارى پیَكهیَنانى لیَژنه‌یه‌كى به‌دواداچوونى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ نیَوان هه‌ردوولا به‌سترا بۆ كاراكردن و ئه‌نجام دانى پرۆژه‌كانى داهاتوو له‌ كوردستان كه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانى ئه‌و سه‌ردانه‌ش لیَكۆلینه‌وه‌ و گفتوگۆ ده‌كریَت بۆ واژووكردنى یاداشتنامه‌یه‌ك له‌ نیَوان پاریَزگاكانى (لینیچوینگ و ئۆریَبرۆ) و پاریَزگاى هه‌ولیَر. پاشان له‌ لیَدوانیَكدا به‌رِیَز (فه‌تحى محه‌مه‌د عه‌لى) راویَژكارى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى ئه‌و پاداشتنامه‌ى به‌ قۆناغیَكى پراكتیكى دانا بۆ په‌یوه‌ندى ئابوورى و ئه‌كادیمى نیَوان هه‌ردوولا. دواتر شاندى ولاَتى سوید داوه‌تنامه‌یه‌كى فه‌رمیان ئاراسته‌ى به‌ریَز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى كرد بۆ سه‌ردانى دوو پاریَزگاى ناوبراو له‌ ولاَتى سوید، ئه‌مه‌و پاشان به‌ یاوه‌رى راویَژكارانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و په‌شه‌سازى سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى كوردستانیان كرد و دواتر له‌ به‌رنامه‌یان سه‌ردانى زانكۆكان و كه‌رتى تایبه‌تى هه‌ریَمى كوردستان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌ندین دام و ده‌زگا حكومییه‌كان بۆ ئاشنا بوونى زیاتر له‌ پیَشكه‌وتن و ره‌وشى ئابوورى هه‌ریَمى كوردستان.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان