وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى به‌شدارى له كۆنفراسی بازرگانى ئیسپانیا و هه‌رێمى كوردستان كرد
جار خوێندراوه‌ته‌وه
615 ,
11/04/2011
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم و خاوه‌ن كۆمڵانیاو وه‌به‌رهێنه‌رانی نێوخۆیی هه‌رێم و عێراق و ئیسپانیا كۆنفراسێكى بازرگانى له هوتێل رۆتانا به‌ڕێوه‌چوو، كه له لایه‌ن ئینستتیوتی ئیسپانی بۆ بازرگانی ده‌ره‌كی به هاوئاهه‌نگی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له ئیسپانیا سازكراوه‌و بالیۆزی ئسیپانیا له ئه‌نكه‌ره سه‌رڵه‌رشتی ده‌كات.
ئه‌مه‌و به‌رێز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى به‌شدارى كرد له‌م كۆنفراسه بازرگانیه‌دا، كه كۆنفراسه‌كه تایبه‌ت ده‌بێ به بوارى وه‌به‌رهێنان و بازرگانى كه كۆنفراسێكى هاوبه‌شه نێوان بازرگانانى ولاَتى ئیسپانیا و هه‌رێمى كوردستان، له كۆنفراسه‌كه‌دا به‌رێز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وێرِاى خۆشحاڵى خۆى بۆ ئه‌و كۆنفراسه كه ده‌بێته مایه‌ى هه‌وڵدان بۆ به بازرگانى كردن و هه‌نگاوى تازه و په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر ده‌بن نێوان هه‌رێمى كوردستان و ولاَتانى جیهان، ئه‌مه‌و له وته‌یه‌كدا تیشكى خسته سه‌ر (سێ لایه‌ن زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رو كۆمپانیای بیانی بیه‌وێت له هه‌ر وڵاتێك كار بكه‌ن، ئه‌وانیش بواری سسته‌ی بانكی و سه‌قامگیری ته‌ناهی‌و كۆمپانیای دڵنیایی، ئه‌م سێ لایه‌نه‌ش ئێسته له كوردستان هه‌یه، بۆیه هیچ به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م هاتنی وه‌به‌رهێنه‌رو كۆمپانیا ئیسڵانیاكان نییه بۆ كاركردن له كوردستان دا).
هه‌روه‌ها ره‌وشى ئه‌مرِۆى هه‌رێمى كوردستان و دواتر تیشكى خسته سه‌ر رۆڵى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان له كوردستان، ئه‌م كۆنفراسه به به‌شداری ڵتر له كۆمپانیای عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان‌و وڵاتی ئسپانیا، یه‌ك كۆنفرانسی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو‌و ماوه‌ی2 رۆژ ده‌خایه‌نێت