ژوورێكى كرده (غرفه العمليات) بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له سايلۆكان پێكهێنرا
جار خوێندراوه‌ته‌وه
1210 ,
26/06/2014
به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ى ئاساييش كه له ڕێكه‌وتى 9/6/2014 له ناوه‌راستى عێڕاق هاته كايه‌وه بۆ پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له سايلۆكانى هه‌رێمى كوردستان وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز(ساماڵ سه‌ردار) وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى و ئه‌نداميه‌تى راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتيه‌كان ژوورێكى كرده (غرفه العمليات) يان پێكهێنا بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌ر كێشه‌يه‌ك كه رووبه‌رووى ئه‌م پرۆسه‌يه ده‌بێته‌وه له‌دواى په‌يوه‌ندى كردن به وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ به سوپاسه‌وه هاوكاريان كردين له دابينكردنى گۆره‌پانى پێويست له سلێمانى و سيروان و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رميان، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌ڕێز وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى به‌ياوه‌رى شاندێك سه‌ردانى پارێزگار و قايمقاميه‌ته‌كان و سايلۆ و بنكه‌كانى وه‌رگرتنى گه‌نمى سنوورى پارێزگاى دهۆكيان كرد و له نزيكه‌وه گوێبيستى كێشه و گرفته‌كانى جوتياران بوون و له هه‌ڵى به‌رده‌وامدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان.