رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی (16/9/2019) به‌رێز كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی به ئاماده‌بوونی راوێژكاری په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی پلان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی پیشه‌سازی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی پێشوازی كرد له (لی چینگ) كونسولگه‌ری وڵاتی چین.
سه‌ردانی شاندی میوان بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان به په‌یوه‌ندییه‌كان و رێگه‌خۆشكردن بۆ هێنانی كۆمپانیای وڵاته‌كانیان تا له هه‌رێمی كوردستان كاری وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازیدا بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی و پیشه‌سازی نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها ئاسانكاری به پێدانی ڤیزا بۆ بازرگانانی هه‌رێم.
له دیداری دووه‌مدا به‌رێز وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی پێشوازیان له كونسوڵی گشتی شانشینی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد، له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی ئه‌و شانده‌ی به‌ریتانیا كرا كه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن و به‌شدار ده‌بن له پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له دیداری سێیه‌مدا به‌رێزان جه‌نابی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و راوێژكاری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن و به‌رێوه‌به‌رانی پلان و پیشه‌سازی سه‌ر به وه‌زاره‌ت، پێشوازیان له شاندێكی ئیرانی به سه‌رۆكایه‌تی (نه‌سروالله ره‌شنودی) كونسوڵی گشتی ئێران كرد، له دانیشتنێكدا چه‌ندین بابه‌تی گرنگ و په‌وه‌ندییدار به بازرگانی و پیشه‌سازی و ئاڵۆگۆری بازرگانی و هه‌ماهه‌نگی له بواره‌كانی كارگه و ده‌روازه‌كاندا كرا، له‌و دانیشتنه‌دا دووپاتی كاری هاوبه‌ش كرایه‌وه و بڕیاردرا به دانانی لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ دیراسه‌كردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی كاری نێوان هه‌ردوولا.