وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی یادی ڕۆژی ئاڵای كردەوە
جار خوێندراوه‌ته‌وه
2983 ,
17/12/2015
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی یادی ڕۆژی ئاڵای كردەوە
بە ئامادەبوونی بەرێز (عەزیز ئیبراهیم عەبدۆ)، بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و هەریەكە لە راوێژكار و بەرێوەبەر و ستافی دیوانی وەزارەت، یادی رۆژی ئاڵای كوردستان لە نێو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرایەوە، لەم بارەیەوە بەرێز بەرێوەبەری گشتی وتەیەكی دەربارەی گرنگی و پیرۆزی ئاڵای كوردستان پێشكەش كرد و رۆڵى پێشمەرگە قارەمانەکانى بەرز نرخاند لە پاراستنى ئاڵاى کوردستاندا.
لە لایەکى ترەوە هەر ئەمڕۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلاندانان و بە دواداچوون و به ئاماده‌بوونى بەرێز بەرێوەبەرى گشتى پلاندان و کارمەندانى هەردوو بەرێوهبهرایەتى گشتى پلاندانان و پیشەسازى ئـــــــــــــــــاڵاى كوردستان له‌سه‌ر بینایه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه به‌رزكرایه‌وه وه‌كوو مه‌راسیمى رۆژى ئـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاڵا و شكۆمه‌ندییه‌ك بۆ به‌رز راگرتنى ئه‌م ئاڵایه به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌رێز به‌رێوه‌به‌رى گشتى ( ئەندازیار – سوار عزیز ) وتەیەکى كورتى دەربارەى گرنگى وپیرۆزى ئەم ئــــــــاڵایەپێشكهش به ئاماده‌بووان كرد .