English عربى كوردی
ئه‌كتیڤ كردنى ریَكه‌وتنامه‌ى بازرگانى-پیشه‌سازى نیَوان هه‌ریَمى كوردستان و هه‌ریَمى لۆمباردى ئیتاڵیا

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 488 , 27/01/2011

ئه‌مرِۆ پیَنجشه‌ممه‌ 27-1-2011 به‌ریَز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى پیَشوازى كرد له‌ له‌ به‌ریَز (كارانت گیرادۆ – CARANT GERADO) باڵویَزى نویَ ئیتاڵیا له‌ كۆمارى عیَراقى فیدراڵ. سه‌ره‌تا به‌ریَز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان خۆشحاڵى خۆى ده‌ربرِى به‌رامبه‌ر سه‌ردانى باڵویَزى ئیتاڵیا بۆ هه‌ریَمى كوردستان له‌ میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا تاوتۆى چه‌ندین بابه‌ت كرا، ئه‌مه‌ش له‌ كاتیَكدا دیَت كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ریَمى كوردستان له‌گه‌ڵ ولاَتى ئیتاڵیا پیَشكه‌وتنى به‌رچاوى به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستى هه‌ریَمى كوردستان و له‌گه‌ڵ ولاَتانى ئه‌وروپا، دواتر به‌ریَز (كارانت) جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئاكتیڤ كردنى ریَككه‌وتنامه‌ى بازرگانى-پیشه‌سازى له‌گه‌ڵ هه‌ریَمى لۆمباردى ئیتاڵیا، شایانى باسه‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى به‌ پیَ به‌رنامه‌یه‌كى داریَژراوى راویَژكارى په‌یوه‌ندییه‌كانى بازرگانى وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌نجامدانى كارى ریَكه‌وتنامه‌كه‌ و بۆ ئه‌وه‌ى له‌ داهاتوودا بكریَته‌ وارى جیَبه‌جیَكردنه‌وه‌، شاندیَكى فه‌رمى سه‌ردانى شارى میلانۆى ئیتاڵیا ده‌كات، كه‌ پیَكهاتووه‌ له‌ شاندى حكومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌تى هه‌ریَمى كوردستان ئه‌وه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگى و ئه‌نجامدانى پابه‌ندییه‌كانى برِگه‌كانى ریَكه‌وتنامه‌ى ئابوورى هه‌ریَمى كوردستان و هه‌ریَمى لۆمباردى ئیتاڵیا. به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان