روونكردنه‌وه‌ى وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى له‌سه‌ر كێشه‌كانى سایلۆ
جار خوێندراوه‌ته‌وه
496 ,
24/04/2011
به‌رێز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسی ده‌رباره‌ى دواترین پێشهاته‌كانى ئه‌و دواییه‌ى سه‌ر وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى كه له چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك راپۆرت بلاَوكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانى تایبه‌ت به سایلۆكانى هه‌ولێر و سلێمانى، هه‌روه‌ها كار و پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى، كه له راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى ئاسۆ و هه‌ولێره‌وه هاتووه، بۆیه وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى به پێویستى زانى وه‌لاَمى ئه‌و راپۆرتانه بدرێته‌وه ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى روونكردنه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تدا.
له‌لایه‌ن جه‌نابی وه‌زیره‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كى ده‌رخست بۆ هه‌ردوو رۆژنامه‌ى ئاسۆ و هه‌ولێر، كه له روونكردنه‌وه‌كه‌دا جه‌نابی وه‌زیر تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و گرێبه‌ستى پرۆژه‌ى دروست كردنى سایلۆى دراوه‌ته كۆمپانیایه‌ك كه له كابینه‌ى پێشوو، واته كابینه‌ى پێنجه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم جێبه‌جێكرابوو، له‌لایه‌ن وه‌زیرى پێشوودا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دراوه، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كه له كابینه‌ى پێشوودا ئه‌نجام دراوه، كه‌چى وه‌زیرى ئێستاى بازرگانى و پیشه‌سازى سه‌ردانى سایلۆى كردبوو بۆ ته‌واوكردن و چاودێرى كارانه‌كانى پێشوو و ئێستاى سایلۆ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كه به ته‌واوى جێبه‌جێ بكرێ و كه كه‌مته‌رخه‌مى تێدا كراوه، بۆیه له‌لایه‌ن وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ ئه‌م لایه‌نه پێكهێنا بۆ زیاتر به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه و هۆكارى كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان ده‌ستنیشان بكرێ و هۆكاره‌كان دیارى بكرێن، له‌گه‌ڵ زیاد كردنى برِى پاره‌ى ته‌رخان كرا‌و بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كه كه كوردستان پێویستى به سایلۆى تازه هه‌یه، له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى جێبه‌جێ كردنى پرۆژه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى به‌بێ كێشه و گرفت ئه‌نجام بدرێ.
سه‌باره‌ت به گرێبه‌ستى تازه كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى مۆنیمێكس (67) كۆنتێنه‌ر به‌ستراوه كه گشت كه‌لوپه‌له‌كانى ئاماده‌كردووه بۆ ته‌واو كردنى ستوونى سایلۆ، به‌لاَم گرفته‌كه كه كۆمپانیاى پێشوودا بووه كه كۆمپانیایه‌كى خۆماڵى بووه بۆ جێبه‌جێكردنى كاره‌كه