ئەمڕۆ چوارشەممە (5/2/2020) بەڕێز کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون و چاودێریکردنى پڕۆسەى ئامادەکردن و دابەشکردنى ئارد و چۆنیەتى بەڕێوەچونى کاروبارەکانیان، سەردانى بەڕێوەبەرایەتى دروستکراوى دانەوێڵەى هەولێرى کرد.
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بە یاوەرى شاندێکى وەزارەت لە نزیکەوە بەدواداچونى کرد بۆ دۆخ و گرفتى ئاشەکان و تاقیگەکانى ئارد و بڕ و کوالێتى ئەو ئاردەى بەرهەم دەهێنرێت و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت، جەختیشى کردەوە لەوەى کە پێویستە هەمو رێوشوێنەکان بگیرێتە بەر بۆئەوەى ئەو ئاردەى ئامادە دەکرێت و دەدرێتە هاوڵاتیان و فڕن و نانەواخانەکان بە کوالێتیەکى بەرز و بێ هیچ کێشە و گرفتێک بێت.
هاوکات لە نزیکەوە چاوى بە فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتیەکە کەوت و گوێبیستیان بوو.