وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى پیَشوازى له شاندیَكى بازرگانى و پیشه‌سازى ئه‌ڵمانى كرد
جار خوێندراوه‌ته‌وه
514 ,
15/05/2010
ئه‌مرۆ (15-5-2011) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان له میانى پیَشوازییه‌كانى له شانده‌كانى ولاَتى ئه‌ڵمانیا، به‌ریَزیان پیَشوازى كرد له دوو شاندى بازرگانى و پیشه‌سازى ئه‌ڵمانى كه سه‌ردانى هه‌ریَمى كوردستانیان كردبوو شاندى یه‌كه‌م پیَكهاتوو له نویَنه‌رانى ریَكخراوى دۆستایه‌تى ئه‌ڵمانى –عه‌ره‌بی كه ئۆفیسی سه‌ره‌كه‌یان له شارى (میونیخ)ه له ئه‌ڵمانیا، مه‌به‌ستى ئه‌و ریَكخستنى شانده هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندیه بازرگانییه‌كانى ئۆفیسى حكومى ولاَتى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ هه‌ریَمى كوردستان، دواتر له‌لایه‌ن به‌ریَز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى، ویَراى به‌خیَرهاتن و خۆشحاڵى خۆى، ئاماده‌یی وه‌زاره‌ت و كارئاسانى ده‌رخست بۆ زیاتر گرنگى دان به‌و په‌یوه‌ندییه بازرگانى و هاتنى شاندى له‌م جۆره بۆ هه‌ریَمى كوردستان، له كاتیَكدا كه هه‌ریَمى كوردستان پیَویستى زیاتربه بووژاندنه‌وه و پیَشكه‌وتن له بوارى ئابوورى و بازرگانیه، هه‌روه‌ها هاوكارى كۆمپانیا و كه‌رتى تایبه‌تى ولاَتى ئه‌ڵمانیا ته‌وه‌ریَكى دیكه‌ى دانیشتنه‌كه بوو كه له هه‌ریَمى كوردستان پرۆژه و كاره‌كانیان بخه‌نه‌گه‌رِ له پیَناو هاوكارى و هه‌مانگى له بوارى ئابوورى و بازرگانى.
هه‌ر له هه‌مان رۆژدا وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى پیَشوازى له شاندیَكى هه‌ریَمى (بادن ڤۆتمبرگ) كرد، كه به سه‌رۆكایه‌تى (شمیدت باوه‌ر) بوو، ویَراى خۆشحاڵى و به‌خیَرهاتنیان باس له ره‌وشى ئه‌مرۆى هه‌ریَمى كوردستان كرا، دواتر له‌لایه‌ن شاندى میوانه‌وه ئاماده‌یی كۆمپانیاكانى شتوتگارتى ئه‌ڵمانى كرد بۆ كردنه‌وه‌ى لقه‌كانیان و وه‌گه‌رخستنى سه‌رمایه‌داران و پرۆژه‌كارانى ئه‌و هه‌ریَمه له پرۆسه‌ى ئاوه‌دان كردنه‌وه و كارى هاوبه‌ش نیَوان هه‌ریَمى (بادن ڤۆتمبرگ) و هه‌ریَمى كوردستان