ڕێنماییه‌كانى دابه‌شكردنى چیمه‌نتۆ
جار خوێندراوه‌ته‌وه
1790 ,
16/05/2013
١) له دواى ئاماده كردنى سه‌رجه‌م پیَداویستیه‌كان, پیَویسته هاوولاتى سه‌ردانى به‌شى كۆمپیوته‌ر بكات له به‌ریَوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى چیمه‌نتۆ بۆ ئه‌وه‌ى دلنیا بیَت له وه‌رنه‌گرتنى به‌شه چیمه‌نتۆ له رابردوودا, چونكه هاوولاتى ته‌نها مافى یه‌كجار وه‌رگرتنى چیمه‌نتۆى هه‌یه وه بۆ یه‌ك پارچه زه‌وى .
٢) له‌پاش ئه‌وه‌ى كه پشكنینى شویَنى باله‌خانه‌ى بۆ ده‌كریَت ریَگه ده‌دریَت به ئاماده‌كردنى چیمنتۆ بۆ باله‌خانه‌كه‌ى بۆ قاتى یه‌كه‌مى به‌ته‌نها .
٣) زۆرترین به‌شى هاوولاتى بۆ وه‌رگرتنى چیمه‌نتۆله هه‌ولیَر ٢٠ ته‌نه , به‌لام ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه (قه‌زاو ناحیه‌كان ) به‌شى هاوولاتى نابیَت له ١٥ ته‌ن زیاتر بیَت , وه به‌پیَى هه‌ر مه‌تره چوارگۆشه‌یه‌ك ,١٥٠ كیلۆ واته ٣ كیسه چیمه‌نتۆى بۆ ئاماده ده‌كریَت .
٤) لیسته‌ى ئاماده كرا‌و به‌ناوى هاوولاتیان ئاراسته‌ى به‌ریَوه‌به‌رایه‌تى دابه‌ش كردنى چیمه‌نتۆى سلیَمانى ده‌كریَت بۆ مه‌به‌ستى دابین كردنى بره چیمه‌نتۆ بۆیان , دواتر ئه‌و بره ئاماده كراوه ره‌وانه‌ى هه‌ولیَر یان شاره‌كانى تر ده‌كریَت له‌ریَگه‌ى كۆمپانیاكانه‌وه كه ریَكه‌وتوون له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى بۆ گواستنه‌وه‌ى چیمه‌نتۆ بۆ مه‌خزه‌نه‌كانى تایبه‌ت به كۆمپانیا.
٥) به‌شى پاریَزگاى هه‌ولیَر له چیمه‌نتۆ٣٨% ى چیمه‌نتۆى ئاماده كراوه بۆ شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان كه رۆژانه ١٠٠٠ ته‌نه و پاریَزگاى سلیَمانى ٤٢% و پاریَزگاى دهۆك ٢٠% ـه .
٦) كاتیَك هاوولاتىسه‌ردانى مه‌خزه‌نه‌كانى وه‌رگرتنى چیمه‌نتۆ ده‌كات پیَویستى ئیمزا له‌سه‌ر وه‌ێل و تۆمارى وه‌رگرتن بكات .
٧) نرخى چیمه‌نتۆ بۆ یه‌ك ته‌ن بۆ هاوولاتى ٧٠ هه‌زار ديناره.