English عربى كوردی
باڵوێزی وڵاتی پاكستان و پۆلۆنیا سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیان كرد

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 527 , 08/05/2012

سەردانی ئەو شاندە بە یەكەمین سەردانی فەرمی خۆیان بۆ هەرێمی كوردستان هەژمار دەكرێ و ئەمەش لە دەرئەنجامی ئەو لێكەتنەوەیە كە بەرەو پێشچوونی هەنگاوەكانی پەیوەندیە ئابورییەكان قۆناغ بە قۆناغ لە خۆ دەگرێ نێوان هەرێمی كوردستان و پاكستان. شایانی باسە پاكستان لە رێزبەندی وڵاتە زلهێزەكانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە بواری ئابووری و هەروەها چەندین لایەنی دیكەش وەك تكنەلۆژیا و ئەزموونێكی پیشەسازی بەرچاوی هەیە، لە دانیشتەكەدا باس لە هەماهەنگی و كاری هاوبەش لە پێناو پرۆژە و كاری داهاتوو كە نێوان هەرێم و پاكسان ئەنجام بدرێ. هەر لە هەمان رۆژدا و بە جیا بەرێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی كرد لە (سمۆلین ستانسلاف) باڵوێزی پۆلۆنیا لە عێراقی فیدراڵ و كە بە یاوەری (زیاد رەئووف) نوێنەری حكومەتی هەرێم لە پۆلۆنیا، لەم دیدارەدا هەریەكە لە باڵوێزی پۆلۆنیا و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی باسیان لە چۆنیەتی ئەنجامدانی كاری هاوبەشی زیاتر و پتەوكردنی پەیوەندییەكان بە جۆرێك لە چوارچێوەیەكی ئابووری و بازرگانی گەشەیەكی تەواو ببینێ و زیاتر لە ئەزموونی یەكتر، هەروەها كاردكردن لەسەر ئاكتیڤ كردنی ئەو یاداشتەی كە ساڵی پار لەنێوان هەرێمی كوردستان و هەرێمی مالۆ پۆلسكا مۆركراوە. جێگەی باسە ئەو یاداشتە بە قۆناغێكی گرنگ هەژمار دەكرێ لە دەست پێكردنی پەپوەندییەكان بە رێگەیەكی پێشكەوتوو و چالاكتر، ئەمەو لەلایەن باڵوێزی پۆلۆنیا ئامادەیی و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ زیاتر هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و هەرێمی كوردستان.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان