English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى: دەمانەوێت جێگرەوەى نەوت بدۆزرینەوە

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 830 , 17/12/2019

وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى رایدەگەیەنێت وەک حکومەت کاردەکەن بۆ دۆزینەوەى جێگرەوەى نەوت لەپێناو فرەچەشن کردنى داهات و رەخساندنى هەلى کاردا، لەو چوارچێوەیەدا هانى وەبەرهێنان و بازرگانانى نیوزلەندا دەدەن لە بوارى پیشەسازى لە هەرێمى کوردستاندا کار بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (17/12/2019)، بەڕێز کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لە دیوانى وەزارەت پێشوازى لە خاتو فرێدین دوبسن، باڵیۆزى نیوزلەندا لە عێراق کرد و لە کۆبونەوەیەکدا تیشکى خستە سەر سەقامگیرى دۆخى هەرێمى کوردستان رەخساندنى کەشى لەبار بۆ وەبەرهێن و بازرگاکانى بیانى لەپێناو سود وەرگرتن لە ئەزمونى وڵاتانى پێشکەوتو وە پێشخستنى کەرتى پیشەسازى لە کوردستان.

هەر لە کۆبونەوەکەدا وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى رونى کردەوە کە لە چوارچێوەى کارنامەى حکومەتى هەرێمدا کاردەکەن بۆ فرەچەشن کردنى داهات و کەرتى پیشەسازى بۆئەوەى تەنها پشت بە نەوت وەک یەک سەرچاوەى داهات نەبەسترێت، ئەوەشى خستەڕو کە وەک چۆن ئێستا سود لە سروشتى هەرێمى کوردستان دەبینرێت بۆ بەرهەمهێنانى چیمەنتۆ، دەکرێت بەهەمان شێوە سود لەو سروشتە وەربگیرێت بۆ بوارى کانزاکان و پیشەسازى دیکە و وتیشى: "بازرگانان و وەبەرهێنەرانى نیوزلەندا دەتوانن ئەزمونى خۆیان لەو بوارەدا بۆ هەرێمى کوردستان بگوزانەوە و ئێمەش هانیان دەدەین و کارئاسانیان بۆدەکەین".

لاى خۆیەوە باڵیۆزى نیوزلەندا، خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بە دۆخى هەرێمى کوردستان و ئەو پێشکەوتنانەى هاتونەتە ئاراوە، وتیشى:"ئێمە لە وڵاتى خۆمان رۆتیناتمان تێپەڕاندوە و ەوە ناسراوین خێرا پڕۆژەى بچوک و مامناوەند دروست، بۆیە پێشنیازەکان بە هەند وەردەگرین و لەگەڵ بازرگانان و ژورى بازرگانى و لایەنە پەیوەندیدارەکانى خۆمان گفتوگۆ دەکەم بۆئەوەى لە بوارى پیشەسازى کانزاکان لە هەرێمى کوردستان کاربکەن".

راگەیاندنى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازی




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7847 ميوانى ئيمڕۆ
1647532 گشت ميوانه‌كان