٥٠ فەرمانبەر بە گرێبەست بۆ سایلۆى سەیدسادق دادەمەزرێت
جار خوێندراوهتهوه
2143 ,
21/09/2015
بڕیارە سبەینێ سێشەممە (22/9/2015)، سەعات (10:30) ى بەیانى لە قەزاى سەیدسادق، تیروپشک بۆ ناوى ئەو فەرمانبەرانە بکرێت کە بەشێوەى گرێبەست لە سایلۆى نوێى سەیدسادق دادەمەزرێنرێن.
پاش ئەوەى وەزارەتى بازرگانى وپيشەسازى بە نووسراوى ژمارە(٣٥٦٠) لە ١٨/٦/٢٠١٥ هەلى كارى بۆ دامەزراندن بە گرێبەست راگەياند ژمارەیەک خوازیار (سی ڤى) خۆیان پێشکەشى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێم کردبو بۆ دامەزراندن لە سایلۆى نوێى سەیدسادق، دواى بەدواداچوونمان بۆ پسپۆڕييەكان بە پێي راگەيەندراوى وەزارەتمان ژمارەیەك پسپۆڕى كە پێويستمانە و مەرجەكانيان تێدابوو جياكردەوە , لە ئێستادا (50) هەلى کار رادەگەیەنرێت و سبەینێ لەسايلۆى نوێى سيد صادق بە ئامادەبونى لایەنە پەیوەندیدارەکان و نوێنەرانى پەرلەمانى كوردستان و ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە پرۆسەیەکى ئاشکرا و شەفافدا تیرو پشک بۆ ناوەکان دەکرێت بەپێى پسپۆڕییان و تايبەتمەندى و پێویستیى سایلۆ.