English عربى كوردی
بانگهێشت

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 987 , 15/12/2014

کەم کردنەوەى نهێنى ژمارە (2)
  وەزارەتەکەمان هەڵدەستێت بە بانگهێشت کردنى پڕۆسەى کەم کردنەوەى نهێنى گواستنەوەى چیمەنتۆى کارگەى (تاسلوجە) لە پارێزگاى سلێمانى بۆ پارێزگاى هەولێر، ئەو کۆمپانیایانەى کە مەبەستیانە بەشدارى بکەن بفەرموون بەسەردان کردنى دیوانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى/ بەڕێوەبەرایەتى گرێبەستەکان کە دوا کات بۆ وەرگرتنى تەندەرەکان کاتژمێر (12:00)ى نیوەڕۆ ڕۆژى (دوو شەممە) بۆ ماوەى (7) رۆژ لە ڕێکەوتى (15/12/2014)تاوەکو (22/12/2014).
مەرجەکانى وەرگرتنى تەندەر:-
1- کۆمپانیا تۆمار کراو بێت وە مۆڵەتى گواستنەوەى نوێ کرابێتەوە تا بەروارى کردنەوەى تەندەر.
2- هێنانى بارمتەى سەرەتایی بە بڕی (70،000،000) حەفتا ملیۆن دینارى عێراقی بە شێوەى (چەکى پەسندکراو) یاخود (خگاب چمان).
3- نرخى فرۆشتنى تەندەر (990،000) نۆ سەدو نەوەت هەزار دینارى عێراقی.
4- کردنەوەى سندوق بۆ وەرگرتنى تەندەر کاتژمێر (8:30) بەیانى و داخستنى سندوق کاتژمێر (12:00) نێوەرۆ و کردنەوەى تەندەرەکان کاتژمێر (1)ى پاش نیوەرۆى هەمان ڕۆژى ڕاگەیاندراوى سەرەوەیە.
5- تەندەرەکە دەبێت لە ناو زەرفێکى مۆرکراو دابێت وە ناونیشانى بەڵێندەرو کۆمپانیاى لەسەر نووسرا بێت.
6- پارەى فرۆشتنى تەندەر ناگەڕێتەوە بۆ بەڵێندەر.
لەگەڵ رێزدا.........

                                                                                            سـامال سـردار مـحمود
                                                                                     وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى
                                                                                                     / 12/ 2014



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان