كۆمەڵەی پیاوانی پیشەسازی توركیا لە عێراق سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات
جار خوێندراوهتهوه
922 ,
15/04/2018
رۆژی چوارشەممە (11-4-2018) شاندێكی كۆمەڵەی پیاوانی پیشەسازی توركیا لە عێراق سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد، شاندەكە لەلایەن بەرێزان دكتۆر عەبدولرەزاق عوسمان ناوەندەیی بەرێوبەری گشتی دیوانی وەزارەت و كاك سوار عەزیز بەرێوەبەری گشتی پلاندانان و شێخ ئاراس بەرێوەبەری گشتی كەشەپێدانی پیشەسازی و هەر یەكە لە راوێژكاران (سۆران سەڵاحەددین راوێژكاری یاسایی و فەتحی موحەمەد راوێژكاری پەیوەندییەكانی وەزارەت و عمر ئیسماعیل موحەمەد بەرێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندنی دیوانی وەزارەت پێشوازیان لێكرا.
شاندەكە بەمەبەستی پەرەپێدانی بواری پیشەسازی سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییان كردووە، كە نیازی كردنەوەی كارگە و وەرگرتنی مۆڵەتی بەدەستهێنانی كارگەیان لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، سەرەتا لەلایەن بەرێوەبەری گشتی دیوان بەخێرهاتنی شاندی میوان كرا، هەروەها باسێكی كورتی دەربارەی كەرتی پیشەسازی لە هەرێم كرد و ئامادەیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەربڕی بۆ هەماهەنگی و پتەوكردنی پەیوەندییەكان نێوان سەرمایاداران و كەسانی پیشەوەر تا لە هەرێمی كوردستان كاری پیشەسازی و سەرمایەگوزاری لە بواری كارگەدا بكەن. دواتر شاندی میوان چەندین پرسیار و گفتوگۆیان دەربارەی بواری پیشەسازی كرد و وەڵامی پرسیارەكانیشیان بە دەستهێنا، ئەمەو داوەتنامەی فەرمی شاندی میوان بۆ حكومەتی هەرێم و بازرگانان و پیشەوەرانی كوردستان بۆ نمایشی پیشەسازی پێشكەشكرا، كە وابڕیارە نمایشەكە لە وڵاتی توركیا و لە مانگی (5) بكرێتەوە، لە كۆتاییدا بەرێوەبەری گشتی دیوان تیشكی خستە سەر ئەنجامدانی (3) سیمینیاری پیشەسازی لەگەڵ رێكخراوی (AECOM) سازكرابوون، تەوەری سیمینارەكان تایبەت بوون بە پەرەپێدانی كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان.